فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر: من یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی پشتیوانیم له ریفراندۆم كرد
K24 - هەولێر:
سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد ده‌ڵێت، مافی سرووشتی نه‌ته‌وه‌ی كورده چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات. گوتیشی: "سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌نده ئازا و بوێر بوو، له‌كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم پاشه‌كشه‌ی نه‌كرد".
فەره‌یدوون عەبدولقادر سیاسەتمەداری كورد، لە میانه‌ی پێشكه‌شكردنی سیمینارێک له دامەزراوەی میدیایی کوردستان24، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 13ـی ئه‌یلوولی 2023) رایگه‌یاند، من یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی پشتیوانی ریفراندۆمم كرد.
گوتیشی: "مافی سرووشتی نه‌ته‌وه‌ی كورده ده‌نگ له‌باره‌ی چاره‌نووسی خۆی بدات".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "كوفرێكی گه‌وره نییه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌نگ له‌باره‌ی ئاینده‌ی خۆی بدات".
فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زۆر سوپاسی كاك مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌م كه پیاوێكی ئه‌وه‌نده ئازا‌و بوێر بوو، له‌كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم پاشه‌كشه‌ی نه‌كرد، دیواری ئه‌و ترسه‌ی لای نه‌ته‌وه‌ی كورد شكاند".
لە ساڵی 2017 سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بە سەرۆکایەتی سه‌رۆك بارزانی، سەرۆکی ئەوکاتەی هەرێمی کوردستان بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم سەربەخۆیی کوردستان دەرکرد، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بە فراوانی پشتیوانی‌یان لەو پرۆسەیە کرد و بەشداری کارایان لە هەڵمەتەکان و رۆژیی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە 25ی ئەیلول دا کرد، کە زیاتر لە 93%ی کوردستانیان دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی دا.