وەزارەتی پەروەردە 'پەیمانگەی پیشەیی ھەولێر' بە خوێندنی زمانی ئینگلیزی دەكاتەوە

K24 – هەولێر:

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کردنەوەی 'پەیمانگەی پیشەی هەولێر' پێنج ساڵی بە خوێندنی زمانی ئینگلیزی راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە (13ـی ئەیلوولی 2023)، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 'پەیمانگەی پیشەیی ھەولێر' پێنج ساڵی بە خوێندنی زمانی ئینگلیزی لە پارێزگای هەولێر دەکاتەوە بۆ قوتابیانی دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی (2022- 2023).

وەزارەتی پەروەردە لە میانەی راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، قوتابییانی دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی (2022- 2023). دەتوانن بە شێوازی ئۆنلاین لە رێگەی ئەم لینکە داواکارای پێشکەش بکەن تا 21ـی 9ـی 2023 کاتژمێر2ـی نیوەڕۆ بە گوێرەی ئەو مەرج و پێوەری ئاماژەی پێکراو.

مەرج و پێوەرەکان لەو پەیمانگەیە بریتییە لە:

1-  پێشکەشکار پێویستە دەرچووی ساڵی خوێندنی 2023-2024 بێت لە (خوێندنی رۆژ ) .

2- وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین كۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەبێت.

3- منداڵانی مامۆستایانی  ئەم پەیمانگە نوێییە ئەگەر دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بن و داواکاری پێشکەش بکەن، دەبەخشرێن لەمەرجەکانی وەرگرتن.

4- هەشتا قوتابی وەردەگیرێن بە ڕەچاوکردنی خاڵی سێەمیشەوە.

5-قوتابی پێشكەشكار لەھەر بەشێك وەربگیرێت مافی گۆڕینی بەشەكەی نابێت.

 خوێندنی پەیمانگە بریتی دەبێت لەم بەشانە:

-گرووپی بەشی كۆمپیوتەر (كۆمپیوتەر، ئای تی).

-گرووپی بەشی دیزاین(گرافیك دیزاین، ئینتریر دیزاین).

-گرووپی بەشی بازرگانی(ژمێریاری، بازاڕ و بازاڕكردنی ئۆنلاین).

-گرووپی بەشی گەشتوگوزار و میوانداری(كارگێڕی ھوتێل، چێشتخانە و خزمەتگوزاری ژوور،چێشتلێنانی رۆژئاوایی و ڕۆژھەڵاتی و شیرنەمەنی).

هاوکات لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، پرۆگرامەكانی بەشەکانی ئاماژەپێکراو لە ساڵی دووەمی خوێندن دەستپێدەكات، هەروەها  قوتابی پێشكەشكار لە وماوەیەی ئاماژەی پێکراوە مافی پێشكەشكردنی ھەیە بە كۆد و پاسۆردی خۆی (کە پێشتر لە قوتابخانەکەی وەریگرتوە بۆ قوتابخانەی ئەلیکترۆنی ئی -وانە )) دەتوانێت داخلی سیستمی (E-Parwarda) ببێت و بە ئارەزووی خۆی یەكێك لە بەشەكان ھەڵدەبژێرێت و دواتر تەنھا كلیك لەسەر  ئایکۆنی ناردن دەكات.

س