عه‌ممار حه‌كیم: گرنگه به یه‌ك چاو ته‌ماشای هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی عێراق بكرێت
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه له‌میانی دیداری له‌گه‌ڵ شاندی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به گرنگی ده‌زانێت هه‌موو فه‌رمانبه‌ران له سه‌رتاسه‌ری عێراق به یه‌ك چاو ته‌ماشا بكرێن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 13ـی ئه‌یلوولی 2023) شاندێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه سه‌ردانی عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی كرد و له‌میانی دیدارێكدا حه‌كیم جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی ئه‌وه كرده‌وه، كه هه‌موو فه‌رانبه‌رانی عێراق و خاوه‌ن داهاته دیاریكراوه‌كان به یه‌ك چاو ته‌مه‌شا بكرێن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه داوای هاوكاری و نه‌رمی نواندنی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
هه‌روه‌ها حه‌كیم به پێویستی زانیوه، بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ماف و شایسته‌كان پشت به بنه‌مای ماف و ئه‌ركه‌كان ببه‌سترێت، هاوكات داوای كردووه له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و به‌رده‌وامیدان به سه‌قامگیری ئێستاكه، سازش بۆ یه‌كدی بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه سه‌قامگیری ئێستاكه، به‌رهه‌می قوربانیدانێكی زۆری گه‌لی عێراقه له هه‌موو ناوچه جیاجیاكانی عێراق. حه‌كیم به پیویستیشی زانی هه‌موو لایه‌ك كردووه ده‌ست به سه‌رجه‌م مادده ده‌ستوورییه‌كانه‌وه بگرن به‌بێ به‌شبه‌شكردن، هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، ده‌ستوور بۆ ئه‌وه تێبینیكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌مووان و ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانیان نووسراوه.