لە سنە كۆمەڵگایەكی پیشەسازی بۆ وەبەرھێنەرانی ھەرێمی كوردستان دروست دەكرێت
K24 - ھەولێر
لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، شارۆچکە و کۆمەڵگەی پیشەسازیی بچووک بۆ سەرمایەگوزارانی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
غوڵام رەزا سلێمانی، جێگری سەرۆکی رێکخراوی پیشەسازییە بچووکەکان و شارۆچکە پیشەسازییەکانی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لە سنە رایگەیاند، لە پارێزگاکانی ورمێ و ئازەربایجان، شارۆچکەی پیشەسازی بۆ سەرمایەگوزارانی وڵاتی تورکیا دروست کراوە و بە نیازیشن لە پارێزگای سنە بۆ سەرمایەگوزارانی هەرێمی کوردستان ئەم کارە بکەن.
سلێمانی جەختیشی کردەوە کە حکوومەتی ئیران دەیەوێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بوار بۆ سەرمایەگوزاریی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان بڕەخسێنێ و بۆ ئەم مەبەستەش پلانیان بۆ پەرە پێدانی ئەم ناوچانە داڕشتووە.