بارسێلۆنا هه‌واڵێكی ناخۆشی پێگه‌یشت، به‌ڵام ریال مه‌درید دڵخۆشترینی لالیگایه
ئه‌نجوومه‌نی لالیگا كۆتا سنوری مووچه‌ی یانه‌كانی دیاریكرد و هه‌ر 20 یانه‌كه‌ی لالیگا نابێت له‌و رێژه‌یه‌ی بۆیان دانراوه مووچه‌ی ساڵانه‌ی یاریزانه‌كانیان زیاتر بێت.
بارسێلۆنا زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی رێژه نوێیه‌كه‌ی مووچه‌ی یاریزانانی لالیگایه و به‌هۆی قه‌یرانه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی دۆخه‌كه‌ی داڕوخاوه.
پێشتر كۆتا رێژه‌ی مووچه‌ی یاریزانانی بارسێلۆنا 648 ملیۆن یۆرۆ بوو، به‌ڵام به‌هۆی قه‌رز و قه‌یرانی دارایی و دۆخی یانه‌كه كۆتا رێژه‌ی مووچه‌ی یاریزانانی بارسێلۆنا كراوه به 270 ملیۆن یۆرۆ له كاتێكدا ئێستا كۆی مووچه‌ی یاریزانانی بارسێلۆنا 405 ملیۆن یۆرۆیه و 90 ملیۆن یۆرۆی دیكه‌ش قه‌رزداره ئه‌وه‌ش به‌مانای ئه‌وه دێت بارسا 225 ملیۆن یۆرۆ له‌و رێژه‌یه‌ی بۆی دانراوه زیاتره.
بارسا بۆ ده‌ربازبوون له‌م دۆخه ده‌بێت جارێكی دیكه ده‌ست به فرۆشتنی یاریزانان و پشكه‌كانی یانه‌كه و كه‌مكردنه‌وه و دواخستنی مووچه‌ی یاریزانه‌كان بكاته‌وه ئه‌وكات له‌م دۆخه‌ی ئێستا رزگاری ده‌بێت و به ئه‌گه‌رێكی زۆر ناتوانێت له زستان و هاوینی داهاتووش هیچ یاریزانێك بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
ریال مه‌درید كۆتا سنوری مووچه‌ی یاریزانه‌كانی وه‌كو خۆیه‌تی و زۆرترین رێژه‌ی هه‌یه كه 727 ملیۆن یۆرۆیه.
وه‌رزی رابردوو كۆتا سنوری مووچه‌ی یاریزانانی ریال مه‌درید 683 ملیۆن یۆرۆ بوو، به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی فلۆرێنتینۆ پێرێز سنوری مووچه‌ی یاریزانانی ریال مه‌درید بۆ 727 ملیۆن یۆرۆ زیادی كردووه ئه‌وه‌ش واده‌كات یانه‌ی شاهانه به ئاسوده‌یی و به‌بێ كێشه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ر یاریزانێك بكات كه وه‌رزی رابردوو كۆی گشتی مووچه‌ی ساڵانه‌ی یاریزانانی ریال مه‌درید 278 ملیۆن یۆرۆ بووه، ئه‌م وه‌رزه‌ش به‌هۆی به‌رێكردنی كۆمه‌ڵێك یاریزانی مووچه زۆری هاوشێوه‌ی ئیدین هازارد و كه‌ریم بێنزێما و ماریانۆ دیاز مووچه‌ی یاریزانانی یانه‌كه زۆر كه‌متر بووه.
ئاتلێتیكۆ مه‌درید له ریزبه‌ندی كۆتا سنوری مووچه‌ی یاریزانه‌كانی له پێش بارسێلۆنایه و دووه‌مین یانه‌ی لالیگایه و كۆتا سنوری مووچه‌ی ساڵانه‌ی 296 ملیۆن یۆرۆیه.
سێڤییای ئیسپانیش سه‌ره‌رای بردنه‌وه‌ی یۆرۆپالیگ، به‌ڵام هێشتا قه‌یرانی دارایی به‌رۆكی به‌رنه‌داوه و كۆتا سنوری مووچه‌ی ساڵانه‌ی یاریزانه‌كانی 168 ملیۆن یۆرۆیه و یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسیش به 31 ملیۆن یۆرۆ كه‌مترین رێژه‌ی كۆتا سنوری مووچه‌ی یاریزانه‌كانی هه‌یه