پارێزگاری گهرنیكا بۆ کوردستان24: لەگەڵ هەڵەبجە دەبینە دەستەخوشک
K24 – ئیسپانیا:
پارێزگاری گهرنیكای ئیسپانی رایگەیاند، خۆشحاڵدهبین به دهستهخوشكبوونی نێوان ههڵهبجه و گهرنیكا و تهواوی ئامادهكارییهكانیش تهواوكراون و دهتوانین پهیوهندی باش له نێوانماندا ههبێت.
رۆژی هەینی (15ـی ئەیلوولی 2023)، خۆسێ ماریا، پارێزگاری گهرنیكا لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردستان24ـی راگەیاند، دهزانین كورد ئازاری زۆریان بینیوه و خۆشحاڵدهبین به دهستهخوشكبوونی نێوان ههڵهبجه و گهرنیكا و تهواوی ئامادهكارییهكانیش تهواوكراون و دهتوانین پهیوهندی باش له نێوانماندا ههبێت.
خۆسێ ماریا گوتیشی، "ئێمەش وەک ئەوانیتر دەمەوێ بڵێم لەگەڵ کوردەکانی کە لە نێوان سنوورەکانی سووریا وئیران و عێراق و تورکیان و دەزانین کە ئازاری زۆریان بینیووە، ئێمەش لە گەرنیکا دەمانەوێت بڵێین دڵگرانین بۆ ئەو بارودۆخەی کوردەکان تێیکەوتوون".
لەبارەی بەدەستەخوشکبوونی شاری گەرنیکا لەگەڵ هەڵەبجە، خۆسێ ماریا ئاماژەی بەوەکرد، "من زۆر خۆشحاڵ دەبەم بڕیارە وەک پارێزگار و ئەو نوێنەرانەی ئیش لەسەر نزیک کردنەوەی هەردوولا دەکەن، وەک ئەوەی لە دانیشتنەکانەدا قسەمان لەسەر کرد، دوای ئامادەکاریی بۆ دەستەخوشکی نێوانمان و کە گشت رێکارەکان تەواو بوون و ببێتە فەرمیی بەرنامەیەکی تەواوی گشتگیر و ئەرێنییە، بە هیواین سوودی بۆ هەردوولا هەبێت".
پارێزگاری گەرنیکا ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە لە 86 ساڵی رابردوودا و دوای ئەو هەموو ساڵە لە شارەکەمان ژیان بەردەوامە، وەک کوردەکانیش هەروایە، هەردوولا دەتوانین پەیوەندی باش لە شێوازی ناساندن و کولتووریی و لەهەر بابەتێک کە هەردوولا بتوانین رێکی بخەین هەموومان مرۆڤین ئەوی زۆر گرنگ بێت بژین".
سەبارەت بە مەینەتییەکانی گەلی کوردیش، خۆسێ ماریا باسی لەوەکرد، "زۆر جار هەوڵی ئەوەم داوە شارەزایی تەواو لەسەر کوردەکان بەدەستبهێنم، سەرەتا وەک پێویست نەماندەزانی کە کوردەکان چییان بەسەر هاتووە، کوردەکانیش کولتووری خۆیان هەیە، زمانی تایبەتی خۆیان هەیە، ئەوانیش دەبێت ئازاد بن لە ژیانی خۆیان چۆن بیانەوێت بژین".
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا ماوەی چەندین مانگە کار لەسەر نزیکبوونەوە و بە دەستەخوشکبوونی هەردوو شاری هەڵەبجە و گەرنیکا دەکات، کە هەردوو شارەکە پێشتر کیمیاباران کراون و قوربانی زۆریانداوە.
لەوبارەیەوە رۆژی هەینی (15ـی ئەیلوولی 2023) نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا سەردانی پارێزگاری گەرنیکای ئیسپانیایان کرد و تەواوکردنی رێکارەکانی بەدەستەخوشکبوونی هەردوو شارەکەیان تاوتوێکرد.
گەرنیکا شارێکە لە هەرێمی بلباوی ئیسپانیا و بەدەستەخوشکبوونی لەگەڵ هەڵەبجە، لە بوای کولتووری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ناساندنی ئەو کارەساتانەی لە رابردوو بەسەریاندا هاتووە، لەخۆدەگرێت.