"یوڤێنتۆس خیانه‌تی له‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ كردووه‌"

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆی ناپاکی بەرپرسانی پێشووی یانەی یوڤێنتوس لە پێنەدانی مووچە پاشەکەوتکراوەکەی، تیمی یاسایی و پارێزەرەکانی راسپاردووە، بۆ ئەوەی سکاڵا لە دژی خانمەپیرەکە تۆمار بکەن و لە رێگەی دادگاوە هەموو ماف و شایستە داراییەکانی کە نزیکەی 19 ملیۆن یۆرۆیە بەدەست بێنێت.

یوڤێنتوس چەند ساڵێکە بەدەست چەندین کێشەی داراییەوە دەناڵێنێت، هەر ئەم کێشانەی بەرپرسانی پێشووی یانەکەش وایکرد ئەو یانەیە تووشی زۆرترین گرفت بێتەوە تا وایلێهات ئەو یانەیە لە پاڵەوانتیە ئەوروپیەکان بێبەش کرا و زۆربەی ئەندامانی پێشووی یانەکەش دوورخرانەوە.

دوای نزیکەی دوو ساڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگالی ریزەکانی یانەی یوڤێنتوسی جێهێشت، بەڵام ئەو یاریزانە دوای ماوەیەکی زۆر بۆی دەرکەوت یانەکەی ناپاکی لەگەڵ کردووە و ئەو بەڵێنەی پێداوە بۆ پێدانی موچە پاشەکەوتەکەی وەکو خۆی جێبەجێ نەکردووە.

پاش بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی، ئەو کات کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریزەکانی خانمە پیرەکە یاریی دەکرد، یانەکە موچەی زۆربەی زۆری یاریزانەکانی پاشەکەوت کرد، یەکێک لەوانەش دۆن بوو، هەر ئەو کاتیش بەڵێنیان پێدان مووچەکانیان بۆ بگەڕێننەوە.

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ساڵێک بەسەر ئەم بابەتە، ئینجا دەرکەوت بەرپرسانی ئەو کاتی یاناکە ناپاکیان لەگەڵ دۆن کردووە، لەبەر ئەوەی ئەوان واتە بەرپرسانی یانەکە لە هه‌ژماری ساڵانەی خۆیان ئەو پارەیان داوەتە دۆن، بەڵام دواتر دەرکەوت ئەو قسانە راست نین.

رۆناڵدۆ دوای ئەوەی زانی کە بەرپرسانی خانمە پیرەکە ناپاکیان لەگەڵ کردووە، تیمی یاسایی خۆی راسپارد بۆ بە دواداچوون بۆ بابەتە و دوای لێکۆلینەوەیەکی زۆر، دەرکەوت دۆن نزیکەی 19 ملیۆن یۆرۆ موچەی پاشەکەوتی لای یانەکەی پێشووی هەیە.

رۆناڵدۆ زۆر هەوڵیدا بە رێگای یاسایی ئەو موچەیەی بۆ بگەڕێندرێتەوە، بەڵام هەوڵەکانی بێسوود بوون. رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵیا زانیاری دەستکەوتووە، کریستیانۆ تیمی یاسایی و پارێزەرەکانی راسپاردووە، بۆ ئەوەی سکاڵا کە دژی یانەی یوڤێنتوس تۆمار بکەن.