مێسی 65 هه‌زار هانده‌ری دڵته‌نگ كرد
دوورخستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی ئینته‌ر مه‌یامی هانده‌رانی یانه ئه‌مریكییه‌كه‌ی تووشی شۆك كردووه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژماره‌ی ئاماده‌بووانی یارییه‌كه دروست كردووه.
ئەمشەو کاتژمێر 12:00 بە کاتی هەولێر، ئینتە مەیامی لە کۆمەڵەی رۆژهەڵاتی خولی ئەمریکا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئاتلانتا یونایتد.
تاتا مارتینۆ راهێنه‌ری یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی بڕیاریداوه بۆ ئه‌م یارییه لیۆنێل مێسی بانگهێشت نه‌كات، چونكه مێسی به پێكانه‌وه له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و كاتی زیاتری بۆ چاكبوونه‌وه پێویسته.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه تاتا مارتینۆ بڕیاریداوه بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و مێسی له‌گه‌ڵیان گه‌شت نه‌كات و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له‌ژێر چاودێری پزیشكی بمێنێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: زۆرینه‌ی هانده‌رانی ئاتڵانتا له‌به‌رخاتری بینینی مێسی بلیتی یارییه‌كه‌یان بڕیبوه، بۆیه هه‌واڵی دوورخرانه‌وه‌ی مێسی له یارییه‌كه هانده‌رانی تووشی دڵته‌نگی كردووه و به‌شێكیان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پاره‌ی بلیتی یارییه‌كه‌یان دابوو، به‌ڵام بڕیاریانداوه نه‌چنه یاریگه.
له لایه‌كی دیكه‌وه تۆڕی هه‌واڵی ئی ئێس پی ئێنی ئه‌مریكا ئاشكرای كردووه یانه‌ی ئاتڵانتا بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و 65 هه‌زار بلیتی یارییه‌كه‌ی فرۆشتووه، كه‌مترین نرخی بلیت 125 دۆلار بووه.
ئینته‌ر مه‌یامی له یاریی رابردووش به‌بێ لیۆنێل مێسی یاریی كرد و سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، ئه‌مشه‌ویش دیسان له تواناكانی لیۆنێل مێسی بێبه‌ش ده‌بن.
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، له هاوینی ئه‌مساڵ به گرێبه‌ستێكی بێبه‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندی به ئینته‌ر مه‌یامی كرد، له كۆی 11 یاری 11 گۆڵی كردووه و نازناوێكیشی له‌گه‌ڵ یانه‌كه بردووه‌ته‌وه.