ئانچیلۆتی ده‌یه‌وێت هاوڕێیه‌كه‌ی مێسی بۆ ریال مه‌درید بگوازێته‌وه
یانەی ڕیال مەدرید له گواستنەوەی هاوینەدا هەندێک یاریزانی گواسته‌وه دیارترینیان جود بێلینگهامی ئینگلیزی بوو، کە لە ڕیزەکانی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیەوە هاتبوو، به‌ڵام فلۆرێنتینیۆ پێرێز و ئانچیلۆتی له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون له گواستنه‌وه‌ی زستانه هێرشبه‌رێكی دیكه بگوازنه‌وه.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی دیفێنسا سێنتڕاڵی ئیسپانیا، کارلۆ ئەنچیلۆتی داوای کردووە لە گواستنەوەکانی زستانەدا پاولۆ دیبالای ئارجێنتینا یاریزانی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی بگوازێتەوە بۆ ئەوەی هێڵی هێرشبەری بەهێزتر بکات.
پاوڵۆ دیبالا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ری به‌ده‌ستهێنا، لە گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا ئۆفه‌رێكی خه‌یاڵی له لایه‌ن هیلالی سعوودیه پێشكه‌ش كرا، به‌ڵام ڕه‌تی كرده‌وه.
دیبالای ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له‌گه‌ڵ رۆما له كۆی 39 یاری، 18 گۆڵ و 8 ئاسیستی كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یه‌وه، پێگه‌ی سه‌نی به‌ریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ریال مه‌درید چاوه‌ڕێی دۆخی جه‌یدن سانچۆ ده‌كات له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد بۆ ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا بیگوازێته‌وه.