كه‌شناسی عێراق واده‌ی كۆتاییهاتنی كه‌شی هاوینه‌ی راگه‌یاند

دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما
دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما

K24 - هەولێر:

ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراقی رایگه‌یاند، كۆتایی ئه‌م مانگه‌ له‌ عێراق كۆتایی به‌ كه‌شی هاوینه‌ دێت و ئاشكراشیكرد، هیچ پێشبینییه‌ك بۆ دابارین له‌ رۆژانی داهاتوودا له‌ ئارادا نییه‌.

عامر جابری، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند، كۆتایی ئه‌م مانگه‌ هاوینی ئه‌مساڵ كۆتایی دێت و گوتیشی: پێشبینی ده‌كرێت له‌ هه‌ندێك سات له‌ باشووری وڵات پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌ی كاتی به‌رز ببنه‌وه‌، به‌ڵام به‌ گشتی تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ پله‌كانی گه‌رما روو له‌ نزمبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌رچه‌ند له‌م ماوه‌یه‌دا بارانبارین و زریان چه‌ند وڵاتێكی گرتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پێشبینییه‌كان بۆ عێراق هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ دابارین و هه‌ڵكردنی نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆ بۆ رۆژانی داهاتوو له‌ عێراق تۆمارنه‌كردووه‌.