هیوا عه‌لی: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق پابه‌ندی رۆژنامه‌ی كشتوكاڵی نه‌بووه

K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق پابه‌ندی رۆژنامه‌ی كشتوكاڵی نه‌بووه و تاكلایه‌نه بڕیاری كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی بۆ هاورده‌كردنی ته‌ماته داوه، كه ئه‌مه‌ش زیان به به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت و وا ده‌كات جووتیاران به‌رهه‌مه‌كانیان پێ ساغ نه‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 19ـی ئه‌یلوولی 2023) هیوا عه‌لی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، بابه‌تی ساغكردنه‌وه‌ی به‌روبومی كشتوكاڵی جووتیاران و دابینكردنی ئاسایشی خۆراك یه‌كێكه له كارنامه گرنگه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی، رێككه‌وتنێكی ستراتیژی له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه تایبه‌ته بۆ رێكخستنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی كشتوكاڵی و ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاووڵاتییانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دایه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له مانگی ئابی ئه‌مساڵدا تیمی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت كۆبوونه‌وه‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ بازاڕه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق به‌یه‌كه‌وه بڕیار بده‌ن. گوتیشی، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی رۆژنامه‌ی كشتوكاڵی به‌و هه‌ماهه‌نگییه پابه‌ند بووه.
هیوا عه‌لی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق له‌لای خۆیه‌وه تاكلایه‌نه بڕیاری كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له ده‌روازه‌كانی دا بۆ هاورده‌كردنی ته‌ماته. روونیشیكرده‌وه، پاساوی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ئه‌وه بوو كه به‌رهه‌می ناوخۆ ناتوانێت پێویست بازاڕه‌كان پڕ بكاته‌وه و پاساوی دوومیشیان گوایه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ته‌ماته بووه له بازاڕه‌كانیان.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكات سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی ده رۆژ به‌ر له پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می جووتیارانی پێنجوێن و ناوچه‌كانی دیكه له رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراقییه‌وه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان نووسراویان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ته‌ماته‌ی خۆیان بۆ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق بگوازنه‌وه و له‌وێ ساغی بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 19ـی ئه‌یلوولی 2023) بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان24 سەبارەت بە ناڕەزایی جووتیارانی پێنجوێن بۆ ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان، گوتی: "لەگەڵ بەغدا لەسەر خەتین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، بەداخەوە ئەوەی کە پابەند نابێت بە رۆژمێری کشتوکاڵی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقە، ئێستا لەگەڵ فوئاد حوسێن، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزارەی ئابووری عێراق و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق قسەمان لەسەر ئەو بابەتە کردووە، چۆن ئێمە پابەند دەبین دەبێ ئەوانیش بەهەمان شێوە پابەندبن بۆ پاراستنی مافی جووتیاران و بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان".
وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "چونکە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پابەند نەبوون، بڕیارمانداوە هاتنی بەرهەم لەو بازگانە قەدەغە بکەین کە لە شارەکانی دیکەی عێراقەوە بەرهەمی وڵاتان دێننە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆیی بکەین".