ئه‌ردۆغان: توركیا ناخوازێت جیاوازی نێوان پێكهاته‌كانی عێراق ببێته هۆی پێكداهه‌ڵپژانی نێوانیان
K24 – هەولێر:
سه‌رۆككۆماری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، توركیا خوازیاره جیاوازی نێوان پێكهاته‌كان له عێراق نه‌بێته مایه‌ی پێكداهه‌ڵپژانی نێوان ئه‌و پێكهاتانه و ده‌شڵێت، له سووریا رێكخراوی تیرۆریستی هه‌یه و بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر دانیشتووانی باكووری سووریا.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 19ـی ئه‌یلوولی 2023) ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له‌میانی به‌شداریكردنی له خولی 78ـه‌مینی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له گوتارێكدا رایگه‌یاند، له ده‌وروبه‌ر و چوارده‌وری توركیا، جه‌نگ و ململانێ و ئاژه‌وه‌گێڕی و قه‌یرانی مرۆیی و سیاسی هه‌یه. گوتیشی، حكومه‌ت و گه‌لی توركیا له هه‌ر شوێن و ناوچه‌یه‌كی جیهان سته‌ملێكراو و لێقهوامێك هه‌بێت فریای ده‌كه‌ون و هاریكاری ده‌كه‌ن.
سه‌رۆككۆماری توركیا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌و رۆژانه سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی چالاكی و ئاهه‌نگه‌كانی یادی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا توركیا هه‌موو هه‌وڵی خۆی بۆ بهرقهرای ئاشتی و نه‌هێشتنی قه‌یرانی ئابووری و كێشه سیاسییه‌كان ده‌دات.
ئه‌ردۆغان له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد، توركیا له‌پێناو دادگه‌ری بۆ سه‌رجه‌م جیهان، هێنانه كایه‌ی سیسته‌مێكی نوێی جیهانی به پێویست ده‌زانێت. گوتیشی، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌بووه‌ته گهرهنتیكاری هه‌موو جیهان، به‌ڵكو ته‌نیا بووه‌ته ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی كه جێی پێنج وڵاتانی تێدا بووه‌ته‌وه و شه‌ڕ و جه‌نگه‌كانی ئه‌وانی له‌خۆگرتووه.
سه‌رۆكی توركیا هاوكات گوتی، توركیا له‌پێناو سه‌قامگیری جیهان هه‌موو هه‌وڵی خۆی داوه بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا و له هه‌وڵه‌كانیشی به‌رده‌وام ده‌بێت. روونیشیكرده‌وه، توركیا بووه نێوه‌ندگری رێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا و رێگر بوو له دروستبوونی قه‌یرانی دانه‌وێڵه له جیهان.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، دوای 13 ساڵ له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا، هێشتا بارودۆخی ئه‌و وڵاته نائارامه. گوتیشی، چوار ملیۆن كه‌س له باكووری سووریا هه‌یه و توركیا نایه‌وێ به‌ته‌نیا به‌جێیانبهێڵێت. ئه‌ردۆغان جارێكی دیكه هێرشی كرده‌وه سه‌ر په‌كه‌كه و یه‌په‌گه و گوتی، رێكخراوی تیرۆریستی له باكووری سووریا هه‌یه و بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر گه‌لی سووریا.
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی، مەترسی هه‌ره سه‌ره‌كی بۆ یەکێتیی سیاسیی و یەکپارچەی خاکی سووریا، پشتیوانی ئاشکرای هێزه بهرژهوهندخوازهكانه لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان کە حسابات لەسەر ئەو وڵاتە دەکەن.
سه‌باره‌ت به عێراقیش ئه‌ردۆغان گوتی، ناله‌باری و ره‌وشێك له عێراق له ئارادایه، كه توركیا خوازیاره جیاوازی نێوان پێكهاته‌كان نه‌بێته مایه‌ی پێكداهه‌ڵپژانی نێوان ئه‌و پێكهاتانه.
ئەردۆغان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "بێزاربووین لەو ڕیاکارانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی لە سووریا و عێراق، ئەفریقای باکوور، كه داعش و هاوشێوەکانی بەکاردەهێنن بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان". گوتیشی، جه‌نگی دژ به داعش له ناوچه‌كه جه‌نگه راسته‌قینه‌كه نییه، به‌ڵكوو جه‌نگه راسته‌قینه‌كه جه‌نگی به وه‌كاله‌تی نێوان هێزه بهرژهوهندخوازهكانه و توركیا قبووڵی ناكات.