په‌رله‌مانتارانی ئێران بڕیار له به‌رژه‌وه‌ندی توندكردنی سزاكانی سه‌رپێچیكردنی بنه‌ماكانی پۆشینی جلوبه‌رگی ئافره‌تان ده‌ده‌ن
K24 – هەولێر:
كچان و ئافره‌تانی ئێرانی رووبه‌ڕووی سزای سه‌رپێچیكردنی بنه‌ماكانی جلوبه‌رگی سه‌پێنراو ده‌بنه‌وه كه باڵاپۆشی و چه‌ند شێوازێكی دیكه‌ی جلوبه‌رگ ده‌گرێته‌وه، كه ره‌نگه سه‌رپێچیكار به چه‌ندین ساڵ زیندانی سزا بدرێت.
ئه‌م ه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی توندكردنی سزاكانه دوای ساڵێك له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له دوای گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی ته‌مه‌ن 22 ساڵ له یه‌كێك له زیندانه‌كانی ئێران دوای ئه‌وه‌ی به تۆمه‌تی پێشێلكردنی بنه‌ماكانی پۆشینی جلوبه‌رگ ده‌ستگیر كرابوو.
له‌و كاته‌وه زۆرێك له كچان و ئافره‌تانی ئێرانی له شوێنه گشتییه‌كاندا به‌بێ باڵاپۆشی ده‌رده‌كه‌ون و پابه‌ندی بنه‌ما سه‌پێنراوه‌كانی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته نابن.
به‌گوێڕه‌ی ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی ئێرانی (ئێرنا) "په‌رله‌مانتارانی ئێرانی ره‌زامه‌ند بوونه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسا + پشتیوانی رۆشنبیری باڵاپۆشی و پاكیه‌تی + بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ئه‌زموونكردن."
ئاژانسی هه‌واڵی ئێرانا روونیكردووه‌ته‌وه، 152 په‌رله‌مانتار له كۆی 290 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مواركردنه‌وه‌ی بنه‌ماكان داوه و 35 په‌رله‌مانتاری دیكه‌ش دژی بوونه، حه‌وت په‌رله‌مانتاریش ده‌نگیان نه‌داوه و ئه‌وانی دیكه‌ش ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نه‌بوونه. ئه‌و بنه‌مایانه پێویسیتان به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور هه‌یه.
به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌ی بنه‌ماكان، سزاكان تا ئه‌وپه‌ڕ توند ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئێران پێیب وابوو سه‌رپێچیكردنیان په‌یوه‌ندی به تێوه‌گلانی هێزی ده‌ره‌كییه‌وه هه‌یه. پڕۆژه‌كه هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌لمێندرا سه‌رپێچیكردن و پێشێلكردنی بنه‌ماكان په‌یوه‌ندی به تێوه‌گلان و ده‌ستوه‌ردانی "دوژمنكارانه"ـی ده‌ره‌كییه‌وه هه‌یه، سه‌پێچیكار رووبه‌ڕووی زیندانیكردن ده‌بێته‌وه، كه ماوه‌كه‌ی 5 بۆ 10 ساڵ ده‌بێت. هاوكات هه‌ر ئافره‌تێك به‌بێ سه‌رپۆش ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت یانیش جلوبه‌رگێكی "گونجاو"ـی نه‌پۆشی بێت، به پێنج ملیۆن ریال كه ده‌كاته نزیكه‌ی 10 دۆلار سزای پێ ده‌بژێردرێت.