رۆژێک پشووی فەرمی لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

چوارشەممەی داهاتوو پشووی فەرمییە
چوارشەممەی داهاتوو پشووی فەرمییە

K24 - هەولێر

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلامەوە محەممەد (د.خ.)، چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو پشووی فەرمییە لە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2023، مەلا عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند: "بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلامەوە محەممەد (د.خ.)؛ رۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو، 27-9-2023 لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت".

 محەممەد (د.خ.) پەیامبەری ئیسلام رۆژی 12ـی رەبیعول ئەوەلی ساڵی 1445ی کۆچی، کە ئەمساڵ دەکاتە بەرامبەر بە 27ـی ئەیلوولی 2023ـی زایینی، لەدایکبووە.

بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان گوتیشی: "بەوبۆنەیەوە داوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم بە شێوەیەکی زیاتر پابەندی بەها و رەوشتە بەرزەکانی پەیامبەری ئیسلام محەممەد (د.خ.) بن؛ لە دڵسۆزی بۆ خاک و وڵات و یارمەتیدانی خەڵکی کەمدەرامەت و هەژار".