له تاران گوڵدانهكانيش دهكرێنه كێڵگهى چاندنى ماددهى هۆشبهر
K24 – ههولێر:
رۆژی چوارشەممە دوو کێڵگەی خەشخاش و ماریجوانا لە ناوچەی نەزەر ئابادی کەرەج لە نزیک تاران لە لایەن پۆلیسی ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیرا و راگەیاندکانی ئێران باس لە زۆر بوونی چاندنی مادەی هۆشبەر لە ناو ئێران دەکەن.
لە ماوەی مانگی رابردوودا دوو کێڵگەی چاندنی خەشخاش و سێ کێڵگەی ماری جوانا لە شارۆچکەکانی نزیک تاران دۆزراونەتەوە و بە گوێرەی راگەیاندنەکانی ئێران چاندنی مادەی هۆشبەر تەنانەت گەیشتووەتە باخچە و گوڵدانی نێو ماڵانیش.
پێشتر پۆلیسی ئێران بە هەموو شێوەیەک چاندنی خەشخاش و ماریجوانا لە ناوخۆی ئیرانی رەتدەکردەوە بەڵام لە ساڵی رابردوودا چەندین کێڵگەی چاندنی مادەی هۆشبەر لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران لە لایەن پۆلیسەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.