رێباز بێركۆتی: باشتر و گونجاوتره هه‌ڕه‌می سه‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بۆ له‌مه‌ودوا مه‌ركه‌زی بێت
K24 – هەولێر:
بڕیار وایه سبه‌ی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، هاوكات كادیرێكی ئه‌و حزبه كه به‌شداری كۆنگره‌كه ده‌كات ده‌ڵێت، ئه‌وه‌یان پێ باشتر و گونجاوتره هه‌ڕه‌می سه‌ره‌وه‌ی حزب بۆ له‌مه‌ودوا مه‌ركه‌زی بێت.
رێباز بێركۆتی، كادیری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تایبه‌ت كۆنگره‌ی پێنجه‌می حزبه‌كه‌ی به‌شداری به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كرد كه له‌لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌ده‌وه له كوردستان24 پێشكه‌ش ده‌كرێت و رایگه‌یاند، كۆنگره‌ی ئه‌م جاره گوزارشت له بنكه‌ی یه‌كێتی و مێژووی ئه‌و حزبه ده‌كات له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراندنییه‌وه له ساڵی 1976 تا به ئێستای حزب ده‌گات. هه‌روه‌ها گوتیشی، به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دانراوه، ره‌نگه كۆنگره دوو بۆ سێ رۆژ بخایه‌نێت.
رێباز بێركۆتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌و كۆنگره‌یه‌دا 600 ئه‌ندام به‌شدار ده‌بن و به‌سه‌ر دوو گرووپ دابه‌شبوونه، گرووپی یه‌كه‌م ئه‌وانه‌یان كه له رابردووی ئه‌و حزبه‌دا به‌شدارییه‌كی كارا و سه‌ره‌كییان هه‌بوو، گرووپی دووه‌میش كه 300 ئه‌ندام ده‌بن، له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان بۆ كۆنگره سه‌ركه‌وتوون.
بێركۆتی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، هۆكاری سه‌ره‌كی به‌ستنی ئه‌م كۆنگره به‌تایبه‌ت كه ته‌نیا چوار ساڵ به‌سه‌ر كۆنگره‌ی رابردوودا تێپه‌ڕیوه په‌یوه‌سته به خۆنوێكردنه‌وه‌ی حزب و گوتاره سیاسییه‌كه‌ی، كه پێویست ده‌كات بۆ هه‌ر قۆناغێك خۆی نوێ بكاته‌وه.
ئه‌و كادره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی هاوكات سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه له‌و كۆنگره‌یه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن یه‌كێتی له هه‌ره‌می سه‌ره‌وه به مه‌ركه‌زی بكه‌ن. روونیشیكرده‌وه، هۆكاری ئه‌م هه‌وڵه‌یان بۆ ئه‌زموونی ماوه‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له ئێستا و بۆ قۆناغی داهاتوویان ئه‌وه‌یان پێ باشتر و گونجاوتره هه‌ڕه‌می سه‌ره‌وه مه‌ركه‌زی بێت.
تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌و كۆنگره‌یه‌دا كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گوتاری یه‌كێتی په‌یوه‌ست بكه‌ن به بارودۆخی گشتی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌وانه‌ی به‌شداری له‌و كۆنگره‌یه ناكه‌ن و سه‌رنجیان له‌سه‌ر كۆنگره هه‌یه، گوتی: ئه‌وانه لێدوانی زۆر له خۆیان گه‌وره‌تریان داوه و ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن، دنیابینیانه له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و خودییان.
لە کۆبونەوەی رۆژی یەکشەممە (20ـی ئابی 2023)، مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کەرکووک بڕیاردرا رۆژی (27ـی ئەیلوولی 2023) کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لە شاری سلێمانی ببەسترێت.