كوالێتی به‌نزین له ته‌رازوی به‌رنامه‌ی (چ باسە) دا
K24 - هەولێر
زۆرێك له شوفێران گله‌یی له كوالێتی به‌نزین ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌و به‌نزینه‌ی كه له رێگای کارتەوە بۆ تاکسی و پاسەکان له به‌نزینخانه‌كان ده‌ستكاری كوالێتیه‌كه‌ی ده‌كرێت.
له ئه‌لقه‌ی ئه‌مجاره‌ی بەرنامەی (چ باسه) كه هه‌فتەی جارێك له شاشه‌ی كوردستان24 پیێشكه‌ش ده‌كرێت، گرفتی شوفێران لە بوونی بەنزینی کوالێتی خراپ لە بەشێک لە بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان و سزادان و پێبژاردنی بەشێکی دیکە لە بەنزینخانەکان بە بەڵگە دەخاتەڕوو.
عەبدولفەتاح ئیبراهیم، ئەندامی لیژنەی چاودێری سوتەمەنی، باسی چۆنیەتی فێڵی بەشێک لە بەنزینخانەکان دەکات و دەڵێت: "زۆربەی خاوەن بەنزینخانەکان بەر لە هاتنی لیژنەکانی پشکنینی حکومەت جۆری بەنزینەکانیان دەگۆڕن".
هەروەها لە بەرنامەی چ باسە سیروان عەبدوڵڵا سەرۆکی ئەنجومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر، نهێنی زۆری کێشەی بەنزین بۆ پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه کامەران حاجی عومەر ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "لە داهاتوودا نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا دێت".
له لای خۆیه‌وه ئەمیر شانەدەری، کە بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سۆرانی سەر بەوەزارەتی سامانە سرووشتییەکانە گەلێک بابەتی گرنگ لەسەر بەنزین و نەوت و کێشەی بازگەکان و نرخەکان قسە دەکات و وردەکاری لەسەر جێبەجێکردنی پێدانی بەنزین لە رێگای کارتەوە لە هەموو پارێزگاکان دەخاتەوور.
بۆ بینینی تەواوی به‌رنامه‌كه لێرە كلیك بكه: