تاران له باره‌ى ناوگۆڕينى به‌ره‌ى نووسره هاته ده‌نگ
K24 – هه‌ولێر:
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رايگه‌ياند، گۆڕینی ناوی به‌ره‌ى نووسره بۆ فەتحولشام تەنیا یاریكردنه بە وشەكان، وڵاتانی رۆژئاوا دەیانەوێت لە لیستی گروپە تیرۆریستییەكانی دەريبھێنن.
رۆژی پێنجشەممە بەھرام قاسمی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەراگەیاندنەكانی گوتووە كە سعودییەكان دامەزرێنەرو پشتیوانی سەرەكی گروپە تیرۆریستییەكانی ناوچەكه‌ن، ئێستا دەیانەوێت رووخساری تیرۆریستانی سوریا بگۆڕن.
قاسمی گوتى: گۆڕینی ناوی به‌ره‌ى نووسره بۆ فەتحولشام تەنیا یاریكردنە بەوشەكان و ھیچ لە تیرۆریستبوونی ئەو گروپە ناگۆڕێت. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەخنەی تووندیشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرت، كە بەگوتەی ئەو دەیانەوێت دانوستاندن له‌گه‌ڵ تیرۆریستان بكه‌ن و ئه‌وان وه‌ك ئۆپۆزيسيۆنى دژ به به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ناسێنن.