گەورەترین ناوەندی بازرگانی و گەشتیاری ئێران سووتا
K24 – ههولێر:
دوانیوەڕۆی دوێنێ، گەورەترین ناوەندی بازرگانی و گەشتیاری ئێران لە شاری ئهسفەھان ئاگری گرت.
ئەو ناوەندە كە بە شارى ناوهندى ئهسفەھان بەناوبانگ بوو به یەكێك لە گرنگترین پرۆژەكانی بازرگانی ئێران ههژمار دهكرێت.
دوای چەندین كاتژمێر شەوی رابردوو ئاگرەكە كۆنترۆڵ كرا.
ئەو ئاگر كەوتنەوەیە لەكاتێكدایە كە بەشی دووھەمی ئەو پرۆژە گەورەیە لە دروست كردندایە.
ھەواڵدەری تەسنیم بڵاوی كردووهتەوە دەستبەجێ ھاووڵاتیان لە شوێنەكە دوور خراونەتەوە و تا ئێستا جگە لە زیانی مادی یەكجار زۆر، زیانی گیانی نەبووە.
لە یەك مانگی رابردوودا ئاگر كەوتنەوە لە چەندین پرۆژەی بازرگانی گەورەی ئێران روویداوە وەك بەرپرسانی ئێران دەڵێن زیانی مادی زۆری بە حكومەت گەیاندووە.