ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ پاكستان روویدا و كوژراو و بریندار هه‌ن

K24 - هەولێر:

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ پاكستان روویدا، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كوژراو و بریندار هه‌ن.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ـی ئه‌یلوولی 2023، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز باشووری و رۆژئاوای پاكستانی هه‌ژاند.

رۆیته‌رز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، پتر له‌ 21 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه‌ش برینداربوونه‌.

پێشتریش داعش له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تێلگرام، به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی 2023/07/30 پاكستانی له‌ئه‌ستۆگرت، كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی 54 كه‌س.

بەپێی ئاماری پەیمانگه‌ی پاکستان بۆ لێکۆڵینەوە، به‌هۆی ململانێ و پێکدادانە ئەمنییەکان، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، کردە تیرۆریستییەکان لە پاکستان بە بەراورد بە 2022 سەدا 79 زیادیکردووە.