کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆتاییهات

کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی
کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی

K24 – سلێمانی:

کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی پێنجەمدا بە پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆی حزب و هەڵبژاردنی 60 ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، کۆتایی بەکارەکانی هێنا.

رۆژی یەکشەممە (1ـی تشرینی یەکەمی 2023) لە سلێمانی، کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆتاییهات و 60 ئەندامی نوێ بۆ سەرکردایەتی ئەو حزبە هەڵبژێردرا.

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، دوای پەسەندکردنی سەرجەم بڕگە و ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆی حزب کە لە 68 ماددە پێکهاتووە، پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بەڕێوەچوو، کە بەپێی پەیڕەوی پەسەندکراویش، 60 کەس بۆ سەرکردایەتی یەکێتی هەڵبژێدرا.

پێشتریش تەلار لەتیف، گوتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، میکانیزمی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، بەشێوەی لیستی داخراو دەبێت.

هەروەها هەر ئەمڕۆ لە دانیشتنی رۆژی پێنجەمی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بە لێپرسراوی ئەنجوومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرا.

رۆژی چوارشەممە (27ـی ئەیلوولی 2023)، پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بەشداری 600 ئەندام و ژمارەیەک لە سەرکردە و نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەستیپێکرد، هەر لە رۆژی یەکەمی کۆنگرەدا، بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆکی حزبەکە هەڵبژێردرا.

ناوی ئەندامانی نوێی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی:

0
0
0