لەسەر پشکی پارێزگاکان وەزیرانی دارایی و پلاندانانی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن
K24 - هەولێر
ئیخلاس دلێمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ئەمڕۆ لیژنه‌كه‌یان بانگهێشتی وه‌زیری دارایی و پلاندانان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی خه‌رجكردنی پشكی پارێزگاكان له بودجه ئاشكرا بكه‌ن. دەشڵێت: تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ پارێزگاكان خه‌رج نه‌كراوه.
ئیخلاس دلێمی، بە کوردستان24ی گوت: "رۆژی یەکشەممە 1/10/2023، یازده پارێزگارمان بانگهێشتكرد و وه‌ڵامه‌كانیان روون و ئاشكرا بوون. تا ئه‌م ساته هیچ شایسته‌كه‌یه‌كی پارێزگاكان خه‌رج نه‌كراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: تا ئێستا هیچ بڕێك پاره بۆ ئه‌و پارێزگایانه دابین نه‌كراوه، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ش كه كاریان تێدا كراوه، هیچیان بۆ خه‌رج نه‌كراوه".
گوتیشی: "نازانین هۆكاره‌كهی چییە و چاوەڕێی چی دەکەن؟ ده‌ڵێن: ئه‌مه وه‌ك بانگه‌شه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنه و هه‌ندێكی دیكه‌ش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، هیچ پاره‌داركردنێك نییه، بۆیه بڕیارماندا هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی پلاندانان و دارایی بانگهێشت بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هۆكارانه ئاشكرا بكه‌ن، كه بۆچی تا ئێستا پشكی پارێزگاکان نه‌نێردراوه؟ له‌كاتێكدا ئه‌وان گه‌شبین بوون به بودجه‌یه‌ك، كه قه‌باره‌كه‌ی 190 ترلیۆنه و پارێزگاره‌كان گله‌یی له وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ن، بۆیه ئێمه‌ش ئه‌و وه‌زیرانه بانگهێشت ده‌كه‌ین، تاوه‌كو هۆكاره‌كان بزانرێن و پشكی پارێزگاكان خه‌رج بكرێت، به‌تایبه‌ت پارێزگا وێرانبووه‌كان".