ديمستۆرا: پێویستە رووسیا ده‌روازه مرۆییه‌كان بۆ ئێمه جێبهێڵێت
K24 – هه‌ولێر:
ستيڤان دیمستۆرا نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا رایگەیاند، پێویستە رووسیا ده‌روازه مرۆییه‌كان بۆ ئێمه جێبهێڵێت.
ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا رایگەیاند؛ ئەو دەستپیشخەرییەی سووریا کە پێشکەشی حکومەتی کردووە بۆ هاوکاری مرۆیی لە حەلەب و چۆڵکردنی شارەکە لە دانیشتوانی پێویستی بەگەرەنتی هەیە و چاوه‌ڕوانی زانیاری زیاترین له مۆسکۆ.
دیمستۆرا راشیگەیاند: ناكرێت هاووڵاتیانی مه‌ده‌نى ناچار به جێهێشتنی حه‌له‌ب بكرێن.
سێرگی شۆیگۆ وه‌زیری به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، بڕیاره له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا پرۆسه‌یه‌كی فراوانی مرۆیی له حه‌له‌ب ئه‌نجام بده‌ن، كه به‌گوێره‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه، سێ رێگا بۆ رزگاركردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نى ده‌كرێنه‌وه، رێگای چواره‌میش بۆ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی چه‌كدارانی گروپه‌كانی ئۆپۆزيسیۆنی توندڕه‌و له نزیك رێگای كاستیلۆ ده‌كرێته‌وه.