دكتۆر محه‌ممه‌د ئیحسان له رووسیاوه: هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له جیهان رووبدات، ئێمه‌ی كورد به‌شێكین تێیدا
K24 – سۆچی:
له سۆچی 20مین دیداری ساڵانه‌ی یانه‌ی گفتوگۆی ڤه‌ڵدای به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌نیا میوانێك له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌و دیداره‌دا به‌شدار بوبێت، دكتۆر محه‌ممه‌د ئیحسان شاره‌زای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و ناوبراو به خۆشه‌وی محه‌ممه‌دی په‌یامنێری كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كاره‌كانی 20مین دیداری یانه‌ی گفتوگۆی ڤه‌ڵدای له هاوینه‌هه‌واری سۆچی له رووسیا ده‌ستیپێكرد، له پانێڵی یه‌كه‌م باس له رژێمی نوێی جیهانی دوای شه‌ڕی ئۆكرانیا كرا، هه‌روه‌ها باس له كۆتاییهاتنی تاك جه‌مسه‌ری و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی جیهانیش كرا. گوتیشی: "هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له جیهان رووبدات، ئێمه‌ی كورد به‌شێكین تێیدا".
دكتۆر محه‌ممه‌د ئیحسان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به پانێڵی یه‌كه‌می ئه‌و دیداره باس له‌وه كرا، كه ئایا جیهان له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌و چ قۆناغێك هه‌نگاو ده‌نێت، كاتی خۆی ده‌مانگوت جیهان پێش 1991 و دوای ئه‌و ساڵه‌ش، ئێستاش هه‌مان شت بۆ قۆناغه‌كانی پێش و دوای شه‌ڕی ئۆكرانیا ده‌گونجێ، كه قۆناغێكی دیكه‌یه له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ڵام شێوه‌كه‌ی نادیاره.
ئه‌و شاره‌زا نێوده‌وڵه‌تییه له سۆچییه‌وه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هه‌ندێ پێیانوایه بلۆكێكی دیكه له جیهان هاتووه‌ته دروستبوون، هه‌روه‌ك ده‌گوترێت سه‌رده‌می تاكلایه‌نی ئه‌مه‌ریكا له جیهاندا كۆتایی هاتووه، ئه‌مه روون و ئاشكرایه.
زیاتر روونیشیكرده‌وه، جیهان له دوای جیهانگیری (عه‌وله‌مه)، بۆچوونێكی روونی نه‌بووه، چونكه داهاتووی جیهان خۆی روون نه‌بووه، بۆیه ئێستا گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئه‌و ره‌وته‌دا داهاتووه كه ده‌گوترا ئابووری جیهان به ته‌نیا به‌ده‌ست یه‌ك لایه‌نه‌وه‌یه و به پێچه‌وانه‌وه به ده‌ست چه‌ندین لایه‌نی دیكه‌وه‌یه، بۆیه ئه‌مه مانای وایه قۆناغێكی دیكه له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هاتووه‌ته پێش.
له‌باره‌ی پانێڵی دووه‌می ئه‌م دیداره، دكتۆر محه‌ممه‌د ئیحسان گوتی: "باس له چه‌كی ئه‌تۆمی كرا، كه ئایا رووسیا ئه‌و چه‌كه به‌كارده‌هێنێت؟".
گوتیشی: "كه‌سێك له پانێڵه‌كه باسی له‌وه ده‌كرد، كه ئه‌گه‌ر له جیاتی پوتن بوایه، چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كارده‌هێنا، ئه‌مه بۆچوونێكی ترسناكه، چونكه بۆ ئێمه كه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ژین و ده‌بینین كه ئیسرائیل و ئێران خاوه‌نی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمین، واته رۆژێك دێت چه‌كی ئه‌تۆمی له بری كلاشینكۆف به‌كاردێت".
له‌باره‌ی پێگه‌ی كورد له داهاتووی جیهانی نوێ‌دا، دكتۆر محه‌ممه‌د ئیحسان رایگه‌یاند، پێویسته له‌م قۆناغه‌دا ده‌نگی كورد له‌هه‌ر هه‌موو شوێنێك بوونی هه‌بێت، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له جیهان رووبدات، ئێمه‌ی كورد به‌شێكین تێیدا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر بۆچوونی وڵاتان له نزیكه‌وه ئاگادار نه‌بیت، نا‌توانیت خاوه‌نی بۆچوونی خۆت بی.
روونیشیكرده‌وه، وه‌به‌رهێنانی رووسیا له وه‌به‌رهێنانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا له عێراق زۆر زیاتره.
140 ميوان له 42 وڵاتی جیهانه‌وه له 20مین دیداری یانه‌ی گفتوگۆی ڤه‌ڵدای له هاوینه‌هه‌واری سووچی له رووسیا به‌شدارن، تێیدا باس له داهاتووی جیهانی نوێ و تاووتوێی رێككه‌وتنی برێكسیش كرا.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه و خه‌ریكه به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه جیهان پێده‌نێته قۆناغێكی دیكه‌وه.