پۆلیسی هه‌ولێر دوو كه‌سی ده‌ستگیركرد کە بەكاری تەڕدەستی و دزی قۆڵی خەڵکیان بڕیوە

K24 – هەولێر:

پۆلیسی هەولێر دوو کەس، دەستگیر دەکات، کە بەكاری تەڕدەستی و دزی، قۆڵی خەڵکیان بڕیوە.

یەكێکیان بەڕەچەڵەک سوورییە و تۆمەتباری دووەمیش خەڵکی بەغدای پایتەختی عێراقه‌، لە چەند شوێنێکی جیاواز بە ناوی تەڕدەستی پارەیان لە هاووڵاتییان دزیوەو هەڵاتوون.

تۆمەتبارە بە رەچەڵەک سوورییەکە چەند جارێک ناوی خۆیی گۆڕیوە بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبێت، بەڵام چەند جارێک لە سەر فەرمانی دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و تا دواجار لەلایەن پۆلیسی هەولێر توانرا دەستگیر بکرێت.