رێژەی هەڵاوسانی مانگێک لە تورکیا راگەیەندرا

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

بەپێی داتاکانی دەزگای ئاماری تورکیا، بە لەبەرچاوگرتنی تێکڕای مانگ، لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا، نرخە بەکاربەر سەدا 55.3 و نرخە بەرهەمهێنەری ناوخۆی وڵاتەکە سەدا 65.55 زیادیکردووە.

بەگوێرەی داتاکان، نرخی بەکاربەر لەسەر ئاستی مانگانە سەدا 4.75 و نرخی بەرهەمهێنەری ناوخۆی تورکیا سەدا 3.4 بەرزبووەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە نرخی بەکاربەر لە مانگی ئەیلوولدا بەراورد بە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو سەدا 49.86 و نرخی بەرهەمهێنەری ناوخۆی تورکیا سەدا 36.06 زیادیکردووە.

دەزگای ئاماری تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، رێژەی هەڵاوسان لە مانگی ئەیلوولدا بە بەراورد بە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو سەدا 49.86 و  نرخی بەرهەمهێنەری ناوخۆی وڵاتەکەش سەدا 47.44 بووە.

بەپێی داتاکان، رێژەی هەڵاوسان لەسەر ئاستی ساڵ لە نرخی بەکاربەردا سەدا 61.53 و لە نرخی بەرهەمهێنەری ناوخۆی تورکیا سەدا 47.44 بووە.

پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان لە مانگی ئابی ئەمساڵ لە چوارچێوەی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا رایگەیاندبوو، بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە وڵاتەکەی کاتییەوە و حکومەت تاوتوێی هەنگاوەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی بەرزی تێچووی گوزەران دەکات.