کەشناسی: لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت

بارانبارین
بارانبارین

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە زۆربەی کاتدا هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی لاواز ئاسمان نیمچە هەور و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، بارانبارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان بە ئاستی جیا جیا دەبێت لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری کەمێک بارانی دەبێت، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی راپەڕین ئاستی بارانەکە زیاتر دەبێت و هەندێک کات هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت  لە شەودا کەشەکە جێگیر دەبێت.

لە راپۆرتی کەشناسی ئاماژە بەوەشکراوە، پلەی گەرما بە گشتی نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان بە گشتی لەنێوان پەڵە و نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ  .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  30 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 28 پلەى سیلیزى

دهۆک : 26  پلەى سیلیزى

کەرکووک: 31 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 29 پلەى سیلیزى

 زاخۆ: 27 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 20 پلەى سیلیزى

سۆران : 27  پلەى سیلیزى

گەرمیان:  33  پلەى سیلیزى