گرفتی تەکنیکی فڕۆکە تورکییەکە چارەسەرکرا و گەشتەکەی بۆ هه‌ولێر ئەنجامدا
K24 - هەولێر
دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی توركی به‌هۆی گرفتی ته‌كنیكییه‌وه له گه‌شته‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌ولێر دوا ده‌كه‌وێت، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه رایده‌گه‌یه‌نێت، "گرفته‌كه چاره‌سه‌ر كرا و فڕۆكه‌كه گه‌یشت".
ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر، بە كوردستان24ـی راگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی گرفتی تەکنیکییەوە فڕۆکەیەکی كۆمپانیای تورکیش ئێرلاین نەیتوانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر بنیشێتەوە، بۆیە گەڕایەوە دیاربەکر و دواتر جارێکی دیکە گەڕایەوە هەولێر و گەشتەکەی لە کاتژمێر 02:20 خولەکی دوای نیوەڕۆ ئەنجامدا.
پێشتریش بەرپرسانی کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین رایانگه‌یاندبوو، هۆکاری دواکەوتنی گەشتەکە تێکچوونی jpsـی فڕۆکەیەکی ئەو کۆمپانیایە بووە، کە ویستوویەتی بێتە فڕۆکەخانەی هەولێر و بە ناچاری لە فڕۆکەخانەی دیاربه‌كر نیشتووەتەوە.