عێراق.. لە سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له سێ تۆن مادده‌ی هۆشه‌ر ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه
K24 – هەولێر:
لە نۆ مانگدا عێراق نزیکەی 12 هەزار تۆمەتبار به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر دەستگیردەکات و دەستبەسەر زیاتر لە سێ تۆن ماددەی هۆشبەردا دەگرێت.
بیلال سوبحی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا نزیکە 12 هەزار تۆمەتبار به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون و سێ تۆن و نیویش لە ماددەی هۆشبەری جیاواز دەستی بەسەردا گیراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن، بۆ گۆڕینەوەی زانیاری و رێگریکردن لە بە قاچاغبردنی ماددەی هۆشبه‌ر.
هاوکات ئاشکراشیکردووە، لە دوا ئۆپەراسیۆندا توانیویانە باندێک دەستگیر بکەن کە 12 کیلۆگرام کریستاڵ و حەشیشی پێبووە.
پێشتریش حكومه‌تی عێراق ده‌ستگیركردنی زۆربه‌ی تۆڕه‌كانی مامه‌ڵه‌كردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانی له وڵاته‌كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندبوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مادده هۆشبه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق پێشتریش ئاشكرایكردبوو، له6 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ (2023)، ده‌ستیان به‌سه‌ر 400 كیلۆگرام له مادده‌ی هۆشبه‌ر دا گرتووه و و نزیكه‌ی 9 هه‌زار بازرگان و ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ریشیان ده‌ستگیركردووه.