وەزارەتی خوێندنی باڵا داشکاندن لە کرێی خوێندنی هەردوو سیستەمی ئێواران و پارالێل دەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا
وەزارەتی خوێندنی باڵا

K24 – هەولێر:

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان داشکاندن لە کرێی خوێندن بۆ ئەو خانەوادانە دەکات کە دوو قوتابی یان زیاتریان لە هەردوو سیستەمی خوێندنی ئێواران و پارالێل دەخوێنن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (4ـی تشرینی یەکەمی 2023)، وەزارەتی خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە فەرمانی وەزاری ژمارە (19226) داشکاندن لە کرێی خوێندن بۆ ئەو خانەوادانە دەکات کە دوو قوتابی یان زیاتریان لە هەردوو سیستەمی خوێندنی ئێواران و پاراڵێل وەرگیراون، هەروەها لێخۆشبوون بۆ هەریەکەیان بە رێژەی 50% لە کرێی خوێندنەکەیان دەبێت.

هەروەها ئەم داشکاندنەی وەزارەتی خوێندنی باڵا پاش داشکاندنی 45%ـی کرێی خوێندن ئەژمار دەکرێت و ئەم بڕیارەش بۆ ساڵی خوێندنی (2023- 2024) جێبەجێ دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی (15ـی 10ـی 2019)، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە لەبەرچاوگرتنى بارو گوزەرانى هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان و لەبەر رۆشنایى کارنامەو پلانى حکومەت و وەزارەتە، بۆ ساڵى خوێندنى 2019 - 2020 لە سەرجەم قۆناخەکانى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان (ئەهلی) کرێى خوێندن بەڕێژەى (25%) کەمکرایەوە.

هەروەها، کرێی خوێندنی پارالێل بە رێژەی 45% کەمکرایەوە.

س