سوودانی و پلاسخارت هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و دۆسیەی ئاوارەکانیان تاووتوێ کرد
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و دۆسیه‌ی ئاواره‌كانیان تاووتوێ کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە (4ـی تشرینی یەکەمی 2023)، له راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا هاتووه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ جێنین بلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكاری نێوان عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پێداچوونه‌وه به ستراتیژییه‌تی كاری سه‌ربه‌خۆیی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه له‌عێراق كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، هەردوولا پرسی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقیان تاووتوێ کرد و دووپاتیان له ره‌خساندنی كه‌شوهه‌وای له‌بار و گونجاو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كردووه‌ته‌وه.
رۆژی شەممە (16ـی ئەیلوولی 2023)، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەغدا، پرۆسەی تیروپشکی بۆ دیاریکردنی ژمارەی لیستی پارت و هاوپەیمانیەتی و کاندیدانی سەربەخۆی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجامدا، کە وابڕیارە لە 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ لە 15 پارێزگای عێراق بە کەرکووک و نەینەواوە بەڕێوەبچێت.
هاوکات لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، ئەوەش خراوەتەڕوو، هەردوولا پرسی ئاواره‌كان و هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی ئاواره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان و هه‌روه‌ها رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی و شكه‌ساڵی لەته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا تاووتوێ کرد.
ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی(19ــی حوزەیرانی 2023)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و جێنین پلاسخارت نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق لەسەر هەمان پرس کۆبوونەوە، هەروەها لە میانەی کۆبوونەوەکەشیاندا دووپاتیان له ره‌خساندنی كه‌شوهه‌وای له‌بار و گونجاو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كردەوە
هاوکات هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنه‌كانی پێشوویان و له‌م باره‌یه‌وه رۆڵی زیاتری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له چاره‌سه‌ری دۆسیه بنه‌ڕه‌تییه‌كان به‌گرنگ له قه‌ڵه‌مدا.