یاریده‌ده‌رێكی به‌غدادی كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
یاریده‌ده‌رێكی " ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی " و 12 سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی داعش به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقی له ناوچه‌ی "قائیم " ی پارێزگای ئه‌نبار كوژران.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی عێراقی، كه سه‌ر به فه‌رمانده‌یی هاوبه‌شه، ڕایگه‌یاندووه"" ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌كانی عێراقی، جموجوڵێكی نائاسایی چه‌كدارانی داعشیان له ناوچه‌ی "قائیم" كه زۆربه‌ی سه‌ركرده و فه‌رمانده‌كانی داعشی تێدایه، له ڕێگه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه كردووه‌ته ئامانج و به ووردی ئامانجه‌كه‌یان بۆردومان كردووه و خاپوریان كردووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، به‌و هۆیه‌وه ده‌یان چه‌كداری داعش كوژراون و 11 چه‌كداریش بریندار بووه،و ئه‌و باره‌گایه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تێدا به‌ڕێوه‌چووه خاپوركراوه و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش تێكشكێنراوه، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ناو باره‌گاكه دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراو و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی زۆر ته‌قیوونه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی له‌و باره‌گایه‌دا كوژراون، سه‌ركرده و فه‌رمانده‌ی داعش بوون و له‌ناو كوژراوه‌كانیشدا كه‌سێكیان یاریده‌ده‌ری " ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی " خه‌لیفه‌ی چه‌كدارانی داعشه، و هه‌ریه‌كه له والی " فه‌لوجه" و والی "فورات" و جێگری وه‌زیری شه‌ڕی داعش له‌ناو كوژراوه‌كاندان.
به‌یاننامه‌كه زانیاری له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و سه‌ركرده و چه‌كدارانه‌ی داعشه‌وه ڕاگه‌یاندووه" كه به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌و بۆردومانه‌دا كوژراون، بیانیین و به‌ڕه‌گه‌ز ڕوسی و قه‌وقازی و چیچانیین.
قه‌زای " قائیم " ده‌كه‌وێته سنوری سوریا و عێراق و داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا سنورێكی فراوانی خاكی هه‌ردوو وڵاتی داگیر كردووه.