ئه‌نجامی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ پارێزگای دهۆك
سه‌رۆك بارزانی له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابدا بۆ شه‌ش رۆژ سه‌ردانی پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆی كرد و له‌و ماوه‌یه‌دا له‌میانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موو چینوتوێژێكی ناوچه‌كه گرنگی به چوار ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دا.
• پێویست ده‌كات گه‌لی كوردستان له‌بیر نه‌كات كه خاوه‌نی دۆزێكی ره‌وایه و كێشه‌ی ئێمه پرسی خاك و جوگرافیایه. دایك و باوك و خێزانه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ما و بیروباوه‌ڕی نیشتمانپه‌روه‌ری و وڵاتپارێزی منداڵه‌كانیان په‌روه‌رده بكه‌ن كه به په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست بونیاد دەنێت .
• دوژمنی گه‌لی ئێمه له رێگه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و مهترسیەكانی، كار له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و بێئیراده‌كردنی تاكی كورد و لاوازكردنی كه‌سایه‌تی مرۆیی دەكات.
• پێویستە ئێمه به ته‌نیا پشت به نه‌وت نه‌به‌ستین و ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكه‌ین.
•پێویستە ئێمه سه‌رچاوه‌كانی ئابووری جۆراوجۆر بكه‌ین و پشت به كه‌رتی كشتوكاڵ و گه‌شتیاری ببه‌ستین. له‌م سۆنگه‌یه‌وه تێڕوانینی سه‌رۆك تێڕوانینێكی ژیرانه و رێبه‌رانه بوو و خه‌می ئه‌و خه‌می ئایینده و پاشه‌ڕۆژی گه‌ل و هه‌رێمی كوردستان بوو.
هاوكات ده‌رفه‌ت به جه‌ماوه‌ری دهۆك درا بۆ ئه‌وه‌ی پێشنیاز، گازنده و داواكارییه‌كانی خۆیان باس بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین داواكارییان له بواری كشتوكاڵی، گه‌شتیاری، پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری خسته به‌ر باس، به‌شێوه‌یه‌ك داواكارییه‌كانی خه‌ڵك زیاتر له 4000 داواكاری كەسی بوون، كه پێشكه‌شی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كران.
هه‌موو ئه‌و داواكارییانه‌ی خه‌ڵك له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی چاودێری و به‌دواداچوونی سكرتاریه‌تی به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی وه‌رگیران و كاری جددیان له‌سه‌ر كرا و به‌رده‌وامین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك.
هه‌ندێك له‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه داواكاری خه‌ڵك بوون، جه‌نابی سه‌رۆك بڕیاری دا راسته‌وخۆ جێبه‌جێ بكرێن له‌سه‌ر فه‌رمانی جه‌نابیان، به‌ڕێز كاك مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردن و ته‌رخانكردنی بڕی پاره‌ی پێویست دا. هه‌ر چه‌نده له‌لایه‌ن خه‌ڵكی پارێزگای دهۆك شاراوه نییه كه كابینه‌ی نۆیه‌م و به‌ڕێز كاك مه‌سرور بارزانی گرنگییه‌كی تایبه‌تی به پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ و هه‌موو بوارێك داوه، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به كه‌رتی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی پڕۆسه‌كه به‌رده‌وامه.
به‌شێك له دەرئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كە بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه:
له بواری خزمه‌تگوزاری گشتیدا:
1- ته‌رخانكردنی زیاتر له 18 ملیار دینار بۆ 20 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له ده‌ڤه‌ری سێمێڵ (رێگه‌وبان، كاره‌با، په‌روه‌رده، ئاو و ئاوه‌ڕ و زیاتركردنی رووبه‌ری سه‌وزایی).
2- دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بونیات له ئامێدی.
3- دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی دادگای ئامێدی.
بۆ هه‌ردوو پڕۆژه‌كه زیاتر له 9.000.000.000 نوو ملیار دینار ته‌رخان كراوه.
4- دروستكردنی هۆڵێكی بۆنه‌كان له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش به گوژمه‌ی زیاتر له (7.000.000.000) ملیار.
5-دروستكردنی یاریگای تۆپی پێی سێمێڵ كه بڕی زیاتر له (5.000.000.000) ملیاری بۆ ته‌رخان كراوه.
6-دروستكردنی پڕۆژه‌ی تونێڵی پێرس به درێژی 3000م، كه بڕی 141 ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه.
7- بڕیار درا به دروستكردنی مۆزه‌خانه‌ی (قەلای نزارکێ).
8- جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ به گوژمه‌ی 109 ملیار دینار.
له بواری كه‌رتی گه‌شتیاریدا:
تا ئێستا ئه‌و پڕۆژانه جێبه‌جێ كراون و پڕۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه
1- دانانی به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شتیاری له سۆلاڤ – ئامێدی (هۆتێل، مه‌له‌وانگه، مۆتێل)
2- دانانی به‌ردی بناغه‌ی شوێنی وەستانی ئۆتومبێل سێ نهۆمی له سۆلاڤ – ئامێدی
3- نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنی رێگه‌وبان و بازگەكانی نێوان دهۆك و پارێزگای مووسڵ
4- قه‌ده‌غه‌كردنی به كرێدانی باخ به گه‌شتیاری بیانی به مه‌به‌ستی گرینگی‌دان به هۆتێل و مۆتێلی گه‌شتیاری.
5- جێبه‌جێكردنی كۆڕنیش له‌سه‌ر رووباری شین
له بواری كشتوكاڵیدا:
1- كردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵی به‌رهه‌مهێنانی خۆماڵی له ئاكرێ
2- بڕیاری دروستكردنی كارگه‌ی سماق له ئاكرێ
3- بڕیاری كردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵی ته‌حین له ئامێدی
4- ئاماده‌كاری بۆ كردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵی به‌رهه‌می ناوخۆیی له ده‌ڤه‌ری به‌رواری
5-سازكردنی فیستیڤاڵی ترێ و هه‌نگوین له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای دهۆك
هاوكات وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی سولفه‌ی زه‌واج و خانووبه‌ره راگیرا و هه‌موو ئه‌و جێگانه‌ی كه گازنده‌ی زۆری خه‌ڵكیان له‌سه‌ر هه‌بوو داخران، و هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار كرانه‌وه كه به‌جددی به‌ره‌نگاری مادده‌ی هۆشبه‌ر ببنه‌وه به‌تایبه‌تی بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و رێكاری توندی ئه‌منی و یاساییان به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له رۆژانی داهاتوودا كۆنفرانسێكی زانستی سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له دهۆك ساز ده‌كرێت.
به رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان، كاروانی چاكسازی و پاراستنی كۆمه‌ڵگه و هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به هه‌ر دوژمنكارییه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت.