بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی ناردنی دۆلارەوە روونکردنەوە دەدات
K24 - هەولێر:
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، حەواڵەکردنی دۆلار لەلایەن بانکی فیدراڵی ئەمەریکاوە بۆ عێراق بەردەوامە و بە شێوەی قیستی ساڵانە دەدرێت.
ئەمڕۆ هەینی (6ـی تشرینی یەکەیمی 2023)، بانکی ناوەندیی عێراق لەمیانی راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، حەواڵەکردنی دۆلار لە بانکی فیدراڵی ئەمەریکا بۆ عێراق بەردەوامە، هەروەها حەواڵەکردنی دۆلار لە بانکی فیدراڵی ئەمەریکا بەشێوەی قیستی ساڵانە دەبێت.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، شەوی رابردوو بڕی دیاریکراوی دۆلار لە بانکی فیدراڵی ئەمەریکاوە گەیشتووەتە عێراق، هاوکات ئەو هەواڵانەی باس لە را‌گرتن یاخود کەمکردنەوەی حەواڵەکردنی دۆلار لەلایەن بانکی فیدراڵیی ئەمەریکا بڵاودەکرێنەوە، دوورن لە راستی.
بانکی ناوەندی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بڕی دۆلاری دیاریکراو لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ عێراق کەمنەکراوەتەوە.
پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لە چەند کاتژمێرێکدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە، لە ئێستادا نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 161 هەزار دیناری عێراقییە، هاوکات پێشبینی دەکرێت نرخەکە بەرزتر ببێتەوە بۆ 170 هەزار دینار.
هاوکات راشیگەیاند، خاوەنی کۆمپانیاکانی دراو لە بەغدا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی سبەی لەبەردەم بانکی ناوەندی عێراق خۆپیشاندان ئەنجامبدەن، هەروەها رۆژی یەکشەمەش خاوەنی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو بەنیازن خۆپیشاندانێکی دیکە لەبەردەم بانکی ناوەندی عێراق ئەنجامبدەن.
رۆژی پێنجشەممە (5ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) مازن سه‌باح ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی وه‌به‌رهێنان و حه‌واڵه‌ی ده‌ره‌كی له بانكی ناوه‌ندی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دابوو ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، لە کە نرخی ئاڵوگۆڕی دیناری عێراق به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بگاتە 1700 هه‌زار. گوتووشیه‌تی، بانکی ناوەندی میكانیزم و کەرەستەی تایبەتی خۆی هەیە کە بۆ کەمکردنەوەی جیاوازی نێوان ئەو دوو نرخە و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش به‌رده‌وام كار ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی وه‌به‌رهێنان و حه‌واڵه‌ی ده‌ره‌كی هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه، بانكی ناوه‌ندی گه‌ره‌نتی ده‌داته ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه پاره‌كانیان به دۆلار له بانكه عێراقییه‌كان داناوه، كه تاوه‌كو سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو (2024) ده‌توانن پاره‌كه‌یان به شێوه‌ی نه‌ختینه‌یی به دۆلار وه‌ربگرنه‌وه.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌یدا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، بانكی ناوه‌ندی عێراق ئامانجییه‌تی به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كار بكات، بۆ ئه‌وه‌ی دۆلار به‌و لایه‌نانه نه‌گات كه قه‌ده‌غه‌یه دۆلاریان پێ بگات.
مازن سه‌باح له كۆتاییدا رایگه‌یاندووه، راكێشانی نه‌ختینه‌ی دۆلار به دینار پاره‌ی هاووڵاتیان له بانكه‌كان ناگرێته‌وه، به‌ڵكوو ته‌نیا بۆ حه‌واڵه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته و له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا، واته له 1/1/2024ـوه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن.