بەهۆی شەڕەکەی نێوان حەماس و ئیسرائیل نرخی نەوت بەرزبووەوە
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوت زیاتر لە چوار دۆلار بەرزبووەوە، ئەوەش بەهۆی سەرهەڵدانی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بووە، کە ماوەی سێ رۆژە دەستی پێکردووە.
نرخی نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 88.76، واتە دوای ئەو شەڕ و پێکدادانە، هەربەرمیلێک 4.18 سەنت بەرزبووەتەوە، هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساسی ئەمەریکیش بە 87 دۆلار و 02 سەنتە، کە 4.23 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەتەوە.
هەفتەی رابردوو نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، کە برێنت بە رێژەی 11% و نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس زیاتر لە 8% دابەزی.
رۆژی شەممە، بزووتنەوەی حەماس، هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و بە سەدان هاووڵاتی ئیسرائیلی کوژران.
لە بەرامبەردا ئیسرائیلیش هێرشێکی ئاسمانی بەرفراوانی بۆ سەر غەززە ئەنجامدا بەسەدان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.