کەشناسی: باران دەبارێت

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 9/10/2023،    ئاسمانی هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە  ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە کاتەکانى ئێوارەدا، لەگەڵ نمە بارانى کەم لەسەر بەشێک لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک  لە ئێوارە و شەودا، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ .

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، بارانبارین لەسەر ناوچە جیاجیاکان بەشێوەى نمە باران دەبارێت لە کاتەکانى بەیانى بەتایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، لە دواى نیوەڕۆ ئاستى دابارین  کەمێک زیاتر دەبێت بە تایبەتى لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان، سەنتەرى پارێزگاى هەولێر، سلێمانى و هەڵەبجە ئەگەرى نمە بارانێکى کەمى هەیە.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-5) پلە بە بەراورد  بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  29 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 28 پلەى سیلیزى

دهۆک: 26  پلەى سیلیزى

کەرکوک: 30 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 29 پلەى سیلیزى

 زاخۆ: 27 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 19 پلەى سیلیزى

سۆران :   28  پلەى سیلیزى

گەرمیان:  34  پلەى سیلیزى