سوودانی سه‌ردانی رووسیا ده‌كات
K24 - هەولێر:
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كرملین ئاماژه به‌وه ده‌كات سبه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا بارودۆخ و پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاووتوێ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 9ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كۆشكی كرملین رایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا سبه‌ی سێشه‌ممه پێشوازی له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كات و بارودۆخ و پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و عێراق تاووتوێ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كۆشكی كرملین باسی له‌وه كردووه، هه‌ر یه‌ك له پوتن و سوودانی چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی گشتی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گفتوگۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام بارودۆخی نوێی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی نێوانیان ده‌بێت.
بەرەبەیانی رۆژی شەممە 7ی ئۆکتۆبەری 2023، لیواکانی عیزەددین قەسام، باڵی سەربازیی حەماس لە كەرتی غەززەوە، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکیان بە ناوی "گەردەلوولی ئەقسا" دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند و لەبەرامبەردا سوپای ئیسرائیل بە دەیان فڕۆکەی جەنگی هێرشێکی سەربازیی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو مووشەکانە ڕاگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین بڵاویکردەوە کە بە هۆی پێکدادانەکانەوە 560 کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 751 کەسیش بریندارن و هەروەها بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ئیسرائیلییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا 15 فەڵەستینی کوژراون.
هاوکاتیش بە پێی هەواڵی میدیاکانی ئیسرائیل بە هۆی هێرشەکانی حەماس لە کەرتی غەززەوە بۆ سەر ئیسرائیل، 800 ئیسرائیلی گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 315 کەسیش بریندار بوون.