یانه‌یه‌كی گه‌وره ده‌رگای یانه‌كه‌ی به ڕووی شڤاینشتایگه‌ر ده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا لیستێكی 9 یاریزانی بڵاو كرده‌وه كه له مانچێسته‌ر یونایتد ده‌ڕۆن، كه تێیدا ناوی شڤاینشتایگه‌ر له سه‌رووی لیسته ده‌بینرێت، جه‌خت له‌وه‌ش كرابووه و كه ئه‌م یاریزانانه له پلانه‌كانی مۆرینهۆ بۆ وه‌رزی نوێ نابن.
كارل هاینز رۆمێنگێ، سه‌رۆكی یانه‌ی بایرن میونشن له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی Bildـی ئه‌ڵمانیا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه شڤاینشتایگه‌ر له مانچێسته‌ر یونایتد ناڕوات، ده‌شڵێت: هه‌ركاتێك بڕیاری رۆیشتنی دا، ئێمه ده‌رگای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بایرن بۆ ده‌كه‌ینه‌وه.
رۆمینگێ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه دڵنیاییه شڤاینشتایگه‌ر له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی مۆرینهۆ ده‌مێنێته‌وه، ده‌شڵێت: شڤاینشتایگه‌ر ئێستا به چڕی خه‌ریكی مه‌شق و راهێنانه و ده‌یه‌وێ خۆی بۆ مۆرینهۆ بسه‌لمێنێت، راهێنه‌ره پورتوگالییه‌كه‌ش به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ناوه‌ڕاستكارێكی به ئه‌زموونی وه‌ك شڤاینشتایگه‌ر نابێت.
رۆمینگێ ده‌شڵێت: 100% دڵنیام، شڤاینشتایگه‌ر ئه‌گه‌ر له مانچێسته‌ر بڕوات ناگه‌ڕێته‌وه بۆندزلیگا، به‌رده‌وامیش یانه‌ی ئێمه به ڕووی ئه‌م یاریزانه‌دا كراوه‌یه.
شڤاینشتایگه‌ری ته‌مه‌ن 31 ساڵ، دوێنێ به فه‌رمی بڕیاری وازهێنانی له یاریی نێوده‌وڵه‌تیدا، له هاوینی ساڵی رابردوو له یانه‌ی بایرن میونشنه‌وه بۆ مانچێسته‌ر یونایتد گواسترایه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی پێكانه‌وه وه‌رزی رابردوو نه‌یتوانی خۆی بسه‌لمێنێت و ئاستێكی جێگیر پێشكه‌ش بكات.