پلاسخارت: نابێت مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان تێکەڵی ناکۆکییە سیاسییەکان بکرێت
K24 – هەولێر:
نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایدەگەیەنێت، نابێت مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان تێکەڵی ناکۆکییە سیاسییەکان بکرێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 10ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی ئا‌سایشی نێوده‌وڵه‌تی له نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا، جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگه‌یاند، رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ پێدانی قەرز بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران کارێکی ئەرێنییە، بەڵام بەس نییە بۆ چارەسەری تەواوی کێشەکان.
جەختی لەوەش کردەوە، پێویستە مووچەی فەرمانبەران بپارێزرێت و تێکەڵی ناکۆکییە سیاسییەکان نەکرێت.
نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی محەممەد شیاع سوودانی هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
راشیگه‌یاند، بۆ دڵنیابوون و تۆكمه‌كردنی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران، عێراق له‌هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه.
گوتیشی: "پێشوازی له‌هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ چالاككردنی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان عێراق و توركیا ده‌كه‌ین، له پێناو پاراستنی سنووره‌كانی نێوان هه‌ردوولا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌نگاوی باش بۆ چاكسازی له بواره‌كانی بانكی و دارایی له عێراق له رێگه‌ی سه‌كۆ ئه‌لیكترۆنییه‌كان نراوه، كه به‌مه‌به‌ستی ناردنی دراو بۆ ده‌ره‌وه به‌كاردێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، حكومه‌تی عێراق رێككاره‌كانی بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی دزینی پاره‌ی ده‌وڵه‌ت جێبه‌جێ كردووه.
پلاسخارت روونیشیكرده‌وه، حكومه‌تی عێراق له رێگه‌ی پڕۆژه‌كانییه‌وه گرنگی به ژێرخانه‌كانی ده‌دات و وێڕای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و خوێندن.
له‌باره‌ی به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان، پلاسخارت گوتی: "له رێگه‌ی پلانێكی ستراتیژیی نیشتمانییه‌وه، عێراق كار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كات".
جه‌ختیشیكرده‌وه، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره رووبه‌ڕووی عێراق بووه‌ته‌وه.
تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بۆ عێراق، هه‌نگاوێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه".
كه‌مێك پێش ئێستا ئه‌نجوومه‌نی ئا‌سایشی نێوده‌وڵه‌تی دانیشتنێكی تایبه‌تی به عێراق ئه‌نجامدا، تێیدا جنین هێنس پلاسخارت له گوتارێكدا باسی له په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق كرد.