سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی دۆخی غه‌ززه كۆده‌بێته‌وه
K24 – هەولێر:
په‌رله‌مانی عێراق بڵاویكرده‌وه، سبه‌ی دانیشتنێك له‌باره‌ی دۆخی غه‌ززه و جه‌نگی حه‌ماس ئیسرائیل به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی په‌رله‌مانی عێراق، كاتژمێر 3:00ـی دوای عه‌سری سبه‌ی (شه‌ممه 14ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، په‌رله‌مانی عێراق له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، تاووتوێی بۆردوومان و گه‌مارۆی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و تێكچوونی دۆخی مرۆیی ئه‌و شاره ده‌كات.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا خۆپیشاندانی ملیۆنی لەسەر داوای موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بۆ پیشتوانی لە خەڵکی کەرتی غەززە بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی ئامارەکانی میدیا ئیسرائیلییەکان (تا کاتژمێر 18:34 ئه‌مڕۆ هەینی) نزیکەی هەزار و 300 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی دوو هەزار و 700 کەسی دیکەش برینداربوون، لە بەرامبەریشدا، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە، هەزار و 799 هاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکەش برینداربوون لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.
ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش ئەوە دەخه‌نەڕوو، 423 هەزار کەس لە کەرتی غەززە بێ ماڵ و حاڵ بوون و لە پەناگەکاندا بۆ خۆپاراستن لە بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل خۆیان حەشارداوە، هەروەها زیاتر لە 150 ئیسرائیلی و هاووڵاتی وڵاتانی دیکە لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە بە بارمتە گیراون.
رۆژی شەممە 7ـی تشرینی 2023 باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی و بۆ ئه‌مه ئیسرائیل حاڵه‌تی باری له‌ناكاوی راگه‌یاند و بڕیاریشه حكومه‌تی جه‌نگ پێكبهێنن.