وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان له مۆسكۆ پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری بۆ ژمارەیەک هونه‌رمه‌ندی كورد كرده‌وه
K24 – هەولێر:
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان، له گەلەری هونەری مۆدێرن لە مۆسکۆ، پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری بۆ شه‌ش هونه‌رمه‌ندی كوردی رووسیا كرده‌وه.
ئەمڕۆ هەینی (13ـی تشرینی یەکەمی 2023) حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان لە میانەی کردنەوەی پێشانگە شێوەکارییەکە بۆ شەش هونەرمەندی کورد، ستایشی هونه‌ر و خزمه‌تی هونه‌ریی هونه‌رمه‌ندانی كوردی رووسیای كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن لە کارەکانیان.
هەروەها لە پێشانگه‌كه‌دا کە لە گەلەری هونەری مۆدێرن لە مۆسکۆدا کرابووەوە، ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی كوردی رووسیا نمایشكرا، كه تایبه‌ت بوون به لایه‌نه‌كانی ژیان و كولتووری كورد له رووسیا.
یەکێک لە هونەرمەندانی بەشداربوو له پێشانگه‌كه رایگه‌یاند، هه‌موومان شانازی به هه‌بوونی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ین، كه وه‌ك پشت و په‌نای خۆمان و ناسنامه‌ی كولتووری و فه‌رهه‌نگیمان ده‌یبنین.
هاوکات هونه‌رمه‌نده به‌شداربوو لە پێشانگەکەدا داوایان كرد، له‌مه‌ودوا له هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنرێت، ئه‌وانیش به كار و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانیان به‌شداری له چالاكییه هونه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
لەلایەن خۆیەوە وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان به‌ڵێنی پێدان هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بكات بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كوردی تاراوگه بتوانن به‌رهه‌م و چالاكییه هونه‌رییه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان نمایش بكه‌ن.