ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی فۆڕمی حەج پڕ دەکەنەوە

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە فۆڕمی حەج پڕ دەکەنەوە پێویستیان بە فۆتۆکۆپی چەند بەڵگەنایەک هەیە.

روونکراوەتەوە، هەر کەسێک فۆڕم پڕبکاتەوە بە مەبەستی ناونووسین بۆ حەج دەبێت، فۆتۆکۆپییەکانی، پسولەی خۆراک. پاسپۆرت، کارتی زانیاری، کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی کەسی و یەک وێنەی کەسی پێبێت.

سبەی یەکشەممە 15/10/2023، ناونووسین بۆ حەج دەستپێدەکات و هەر کەسێک دەیەوێت حەج بکات دەتوانێت لەو بەروارە لە نووسینگەکانی حەج و عومرە فۆڕم وەربگرێت.

بەپێی رێنماییەکان، ئەو کەسانەی فۆڕمی حەج پڕ دەکەنەوە نابێ تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر بێت، دەبێ دانیشتووی هەرێمی کوردستان بن، پڕکردنەوەی فۆڕمەکە  لە نووسینگەکانی حەج و عومرەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت، پێویستە لە ماوەی چوار رۆژدا فۆڕمەکە بگەڕێننەوە ئەو شوێنەی کە فۆڕمەکەی لێوەرگرتووە، لەو وادەیە دوابخرێت مافی ئەوەی نابێت ناوی بچێتە ناو تیر و پشک.

هەر بەگوێرەی رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە، هەر هاووڵاتییەک پێشتر حەجی کردبێت، بۆی نییە ناوی خۆی تۆمار بکات، ئەگەر تۆماریشی بکات، لەکاتی ئەنجامدانی تیروپشک فۆڕمەکەی پوچەڵ دەکرێتەوە، تەنیا ئەو کەسانە نەبێت کە بۆ هاوەڵی کەسێکی دیکە حەج دەکەن و خۆیان بە (مەحرەم حاجی) ناونووس دەکەن.

.