لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وەرگیراوانی ناوچە کوردستانییەکان لە خوێندنی باڵا بەخۆڕایی دەخوێنن
K24 – هەولێر:
له‌سه‌ر راسپارده‌ى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشكه‌شكارانى خوێندنى باڵا له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، به‌خۆڕایى له زانكۆ حکومییەكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌خوێنن.
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی له‌سه‌ر راسپارده‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به هەمواری پێنجەمی رێنمایى ژماره 11ـى ساڵى 2023 تایبەت بە خوێندنى باڵا (دیپلۆمى باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا) له زانكۆ حكومییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بڵاوکردەوە، کە پێشكه‌شكارانى ره‌سه‌نى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان دەتوانن بەخۆڕایی درێژە بەخوێندن بدەن بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024).
لە رێنماییەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پێشکەشکارانە وه‌رده‌گیرێن ئه‌گه‌ر بیسەلمێنن و بەڵگەنامەی (كارتى ده‌نگدان، پسووله‌ى خۆراك، كارتى نیشتمانى یان ناسنامه‌ى بارى كه‌سى و كارتى زانیارى) پێشكه‌ش به زانكۆكان بكات و بیسه‌لمێنێت ده‌كه‌وێته ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان.
هاوکات رێنماییەکە جەختی لەسەر ئەوەکردووەتەوە، له حاڵه‌تێکدا ئه‌گه‌ر پێشكه‌شكار 10 نمره به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ى له‌كۆى 30 نمره له تاقیكردنه‌وه‌ى توانستى زانستى بۆ خوێندنى باڵا (دیپلۆمى باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا) له زانكۆ حكومییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ستهێنابێت، ئه‌وا به وه‌رگیراو هه‌ژمار ده‌كرێت و له ده‌ره‌وه‌ى پلان، كورسى بۆ ته‌رخان ده‌كرێت له هه‌مان پسپۆرى ورد و به‌شى زانستى و كۆلیژ لەو زانكۆیه‌ى كه پێشكه‌شكار تاقیكردنه‌وه‌ى توانستى زانستى تێدا ئه‌نجام داوه.
هەر به‌پێى رێنماییه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باس لەوەشکراوە، له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر به‌شه‌كه تواناى وه‌رگرتنى له رووى ستاف و سه‌رپه‌رشتیار به‌پێى رێنماییه‌كان هه‌بوو یاخود له رێگه‌ى هاوبه‌شى زانستى نێوان زانكۆكان به مه‌به‌ستى سوودوه‌رگرتن له ستافى وانەگوتنه‌وه و سه‌رپه‌رشتیكردن له زانكۆكانى دیكه، ئه‌وا پێشکەشکاران راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وه‌رگیراوانى دیكه ده‌ست به خوێندنى ئه‌كادیمی ده‌كه‌ن، بەپێچەوانەوە خوێندنه‌كه‌یان دوا ده‌خرێت بۆ خوله‌كانى داهاتووى خوێندن، به‌ڵام مافى وه‌رگرتنیان پارێزراو ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكایه‌تى زانكۆكان فه‌رمانى وه‌رگرتن له خوێندن و فه‌رمانى دواخستن له خوێندنیان بۆ ده‌رده‌كات.
هاوکات لەسەر راسپارده‌ى سەرۆکوەزیران مه‌سرور بارزانى، رێنماییه‌کەى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، خوێندنی پێشكه‌شكارانى ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان له زانكۆ حكومییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌شێوازى خۆڕایى و له‌سه‌ر ئه‌ستۆى زانكۆكان ده‌بێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 14 زانکۆی حکومی، خوێندنی باڵای (دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵای دوو ساڵەی پزیشکی و دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی) بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) راگەیاند و رۆژی (12ـی حوزەیرانی 2023)، 15 هەزار و 728 پێشکەشکار تاقیکردنەوەی توانستی زانستی‌یان ئەنجامدا.
هەروەها رۆژی (17ـی تەمموزی 2023) ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا بە چەسپاندنى ئەنجامى بەرایى پڕۆسەى خوێندنى باڵا دیبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا دواى راگەیاندنى ئەنجامى پەڵپ کە لەلایەن زانکۆکانەوە جێبەجێ دەکرێت.
پێشتریش ژاڵه سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، بۆ ئه‌م ساڵ ته‌نیا له زانكۆ حكومییه‌كان ده‌رفه‌تی خوێندنی باڵا هه‌یه، گوتیشی، حه‌وت هه‌زار و 614 كورسی بۆ خوێندنی باڵا ته‌رخان كراوه.