هێزێکی عێراقی سەربازگەی ئەنفال لە گوندی تۆپزاوە داگیردەکات

سەربازگەی ئەنفال لە گوندی تۆپزاوە - فۆتۆ: هێمن دەلۆ - کوردستان24
سەربازگەی ئەنفال لە گوندی تۆپزاوە - فۆتۆ: هێمن دەلۆ - کوردستان24

K24 – کەرکووک

ئەمڕۆ 16ی ئۆکتۆبەری 2023، هێزێکی عێراقی سەربازگەی تۆپزاوەیان لە سنووری کەرکووک داگیرکرد، کە ئەو سەربازگەیەکە وەکو هێمایەکە بۆ تاوانەکانی ئەنفال و جینۆساید.

پێشتر خەڵکی گوندی تۆپزاوە داوایان کردبوو کە رێگەی نەدرێت ئەو سەربازگەیە داگیربکرێت، چونکە ئەوان بە سیمبولی ئەنفالی دادەنێن لە گوندەکەیان لە سەردەمی ئەنفالی رژێمی بەعس خەڵکی ناوچەکە براونەتە ئەو سەربازگەیە و دواتر رەوانەی بیابانەکانی سەماوە و شوێنەکانی دیکە کراون، بۆیە خەڵکی گوندەکە داوایان کردووە ئەو سەربازگەیە بکرێتە مۆزەخانە، بەڵام ئەمڕۆ لە 16ی ئۆکتۆبەر ئەو سەربازگەیە لەلایەن هێزێکی عێراق داگیرکرا.

هێمن حەسیب، چالاکوانی بواری جینۆساید بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەو دیمەنانەی ئەمڕۆ لە سەربازگەی ئەنفال دەبینین هەمان ئەو دیمەنانەن کە لە ساڵی 1988 رژێمی بەعس لێرە کردویەتی، ئێستا سوپای عێراق هاتووە ئەو شوێنە داگیر دەکات کە بووەتە هێمایەک بۆ زوڵم دژی خەڵکی ناوچەکە و تاوانەکانی رژێمی پێشووی عێراق دەرحەق بە هاووڵاتییان".

ئاماژەی بەوەشدا: "ئەو کردەوەی سوپای عێراق لە تۆپزاوە کە لە رۆژی 16ی ئۆکتۆبەر درێژەپیدانی سیاسەتی بە سەربازگە کردنی سنووری پاریزگای کەرکووکە، دەیانەوێت پێمان بڵێن لە عێراق ئێمە سەردەستین و دەبی ئێوە ملکەچ بن بە فەرمانەکانمان".