شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا

K24 - هەولێر

سبەی سێشەممە 17ی ئۆکتۆبەری 2023 شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و رۆژی چوارشەممەش لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبنەوە.

هونەر جەمال گوتەبێژی وەزارەتی دارایی ئابوری هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24 راگەیاند سبەی سێشەممە 17/10/2023، شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا رۆژی چوارشەممە لەبارەی مووچە و بودجە لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبینەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی، لەبارەی ئەندامانی شاندەکە گوتی: "شاندەکە لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران وعەبدولحەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی بەدواداچوون و ژمارەیەک راوێژکار پێکدێن.