ناسنامەی هێرشبەرەکەی برۆکسل ئاشکرا کرا

K24 - برۆکسل

ئێوارەی دوێنێ 16/10/2023، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا پێنج کەس بوونە قوربانی، ئەمرۆ هێزە ئەمنییەکان وێنەو زانیاری تەواویان ئاشکرا کرد لەسەر هێرشبەرەکە ناوی عەبدولسەلام، تەمەنی 45 ساڵە و خەڵکی تونسە و لە ناوچەی (سکاربیک) لە برۆکسل دەژیت.

بەگوێرەی زانیارییەکان تائێستا نەتوانراوە ئەو کەسە دەستگیر بکرێت. ئەو لە تشرینی دووەمی 2019 داواکاری مافی پەنابەری پێشکەشکردوە، بەڵام دوای لە زیاتر لە ساڵێک وەڵامی نەرێنی وەرگرتووەتەوە و مافی پەنابەری پێ نەدراوە.

عەبدولسەلام لە ساڵی 2021 لە شارەوانی ناوچەی سکاربیک دوورخراوەتەوە و فەرمانی جێهێشتنی بەلجیکای بۆدەرکراوە.

ئەمرۆ ( ڤینسێنت ڤان کویکنبۆرت) وەزیری دادی بەلجیکا رایگەیاند، ئەو لەلایەن پۆلیس بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و نیشتەجێ بوونی نایاسایی و مەترسی خستنە سەر ئاسایشی دەوڵەت ناسرابوو.

وەزیری داد بەلجیکا ئاماژەی بەوەش کرد، لە ساڵی 2016 لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە ئاگادار کرا بوونەوە کە عەبدولسەلام پرۆفایلی توندرەوی هەیە و دەبێتە ئەندامی جیهادیییەکان، چونکە پێشتر لە تونس رووبەڕووی تۆمەتی تیرۆر بووەتەوە.