به ده‌يان خێزانى حه‌له‌ب له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئۆپۆزيسيۆن رايانكرد
K24 – هه‌ولێر:
زیاتر لە 150 خێزان لە ناوچەكانی ژێر دەستی ئۆپۆزیسیۆن ھاتنە دەرەوە، ئەمەش دوای جێبەجێكردنی پلانی ھاوبەشی نێوان رووسیا و سووریا بۆ ئەوەی رێڕەوی مرۆیی بۆ ئەو خەڵكە بكەنەوە، بەڵام نەتەوەیەكگرتووەكان لەگەڵ ئەوەشدا ترسیان لەو پلانە ھەیە و نيگه‌رانن له باره‌يه‌وه.