جۆن بۆڵتن: ئیسرائیل رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێناهێڵێت
K24 – هەولێر
راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئیسرائیل بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو ده‌بات. گوتیشی: "پێویسته ئابووری غه‌ززه بخرێته‌وه سه‌ر وڵاتی میسر". هاوكات ده‌شڵێت، ئیسرائیل رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێناهێڵێت.
جۆن بۆڵتن راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 19ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) به ئاژانسی سكای نیوزی به‌ریتانی راگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس زیانی زۆری به دانیشتوانی غه‌ززه گه‌یاندووه، كه به‌بێ رێنمایی ئێران هه‌نگاو نانێن.
بۆڵتن له‌باره‌ی ئێرانه‌وه ده‌ڵێت: "هه‌ڵه‌ی ئیداره‌ی بایدن له‌وه‌دابوو، وه‌ك گه‌لێكی شارستانی گفتوگۆ و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته ئه‌و راستییه كه ئێران له پشتی هێرشه‌كانی حه‌ماسه، ئه‌وا به‌ناچاری ده‌بێت سیاسه‌تی كرانه‌وه به‌رامبه‌ر تاران هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئاشكراشیكرد، ئیسرائیل غه‌ززه وێران ده‌كات، دواتر ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌ڵه‌ستین ئیداره‌دانی ئه‌و شاره وه‌رده‌گرێت و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی میسر ئابووریی غه‌ززه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
تایبه‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات، بۆڵتن ده‌ڵێت: ئه‌و چاره‌سه‌ره هه‌ره‌سی هێنا و نه‌گونجاوه.
هۆشداریشی دا، كه ئیسرائیل رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێناهێڵێت.
دواجار گوتیشی: شه‌ڕ به‌رده‌وامه، نه‌وه‌ك له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستینی و عه‌ره‌به‌كان، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ توندڕه‌وه‌كان.
بەرەبەیانی رۆژی (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) کەتیبەکانی قەسامی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بەهاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی "زریانی ئەقسا"یان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکییان ئاراستەی هەریەکە لە شارەکانی تەلئەڤیڤ و سیدۆرت و بیئر سەبع کردووە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆریان لەو شارانەی باشووری ئیسرائیل داوە، دواتر ئیسرائیل هێرشی چڕی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.
سوپای ئیسرائیلیش پێشتر رایگەیاندووە، ژمارەی ئەو ئیسرائیلیانەی لەلایەن حەماس و گرووپە چەکدارە فەڵەستینییەکانەوە تا ئێستا کوژراون، گەیشتووەتە 1400 کەس.
لە وەڵامی هێرشەکانی بزووتنەوەی حەماس، سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی شمشێری ئاسنینی راگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشانەوە تا ئێستا زیاتر لە 3487 هاووڵاتی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە کوژراون کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، ژمارەی بریندارەکانیش ده‌هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.