هاتنی پۆگبا، یاریزانێكی مانچێسته‌ر یونایتدی به ده‌ركردن دا
ئه‌گه‌رچی هێشتا هاتنی پۆگبا بۆ مانچێسته‌ر یونایتد نه‌بۆته فه‌رمی، به‌ڵام به‌پێی هه‌واڵی راگه‌یاندنه‌كانی به‌ریتانیا چوونی ئه‌م یاریزانه بۆ تیپه‌كه‌ی مۆرینهۆ یه‌كلایی بووه‌ته‌وه و وه‌رزی داهاتوو پۆگبا درێسی ژماره (6)ـی مان یونایتد ده‌پۆشێت، هاتنی ئه‌م یاریزانه‌ش شوێن به‌ك یه‌كێك له ناوه‌ڕاستكاره‌كانی ئه‌و یانه‌یه له‌ق ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌ندێر هیریرای ناوه‌ڕاستكاری مانچێسته‌ر یونایتد، جانتاكانی به‌م یاریزانه پێچاوه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هاتنی پۆگبا یانه‌یه‌ك بۆ هیریرا بدۆزێته‌وه.
هیریرای ته‌مه‌ن 26 ساڵان، له هه‌رێمی باسكی وڵاتی ئیسپانیا له دایك بووه، له یانه‌ی ریال زاراگۆزای ئیسپانیا ده‌ستی به یاریكردن كردووه، پاشان له هاوینی 2011 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو كرد، دوای پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز له هاوینی 2014 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كرد.