شاندی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له فرانكفۆرت پێشوازیان له ژماره‌یه‌ك قوتابیی زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا كرد
K24 - هەولێر:
شاندی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێبی فرانكفۆرت، له خانه‌ی نمایشی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌زاره‌ت، پێشوازیان له ژماره‌یه‌ك قوتابیی زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا كرد.
ئەمڕۆ هەینی (20ـی تشرینی یەکەمی 2023) شاندی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان له ژماره‌یه‌ك قوتابیی زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا كرد، هەروەها شاندەکە له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی رێكخه‌رانی پێشانگه‌كه، به‌شدارن له 75ـه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێبی فرانكفۆرت، كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و رۆژی چوارشه‌ممه به نمایشكردنی كتێبه‌كان به فه‌رمی كرایه‌وه.
له پێشانگه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به چه‌ندین به‌رهه‌می نووسه‌رانی كورد به زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی به‌شداره. هه‌روه‌ها بڕیاره سبه‌ی شه‌ممه (21ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) شاندی وه‌زاره‌ت چه‌ند ئیڤێنت و سیمینارێك به‌ڕێوه‌به‌رێت.
به گوێره‌ی خشته‌ی چالاكییه‌كان، سبه‌ی سێ كۆڕی كوردی ساز ده‌كرێن، كه یه‌كه‌میان بابەتی شەرم لە كوردبوون و ئەزموونی وەرگێڕان و ئەدەبی كوردی لەلایەن میران ئەبرهام و ئەنوەر ئەڵمان پێشكه‌ش ده‌كرێت، دووه‌میان كۆڕی ناساندنی كتێبی وەهمێك لە بوون لەلایەن دیمەن سوهرابی پێشكەش دەكرێ، سێیه‌میان یوسف مەنتك كۆڕێك له باره‌ی ئەزموونی دیوانی ئێوارانی راین پێشكەش دەكات، كه بە زمانی ئەڵمانی چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
هه‌روه‌ها كۆڕێك به ناونیشانی، فرمێسك لە چاوی رۆژگاردا دەقی مەهاباد قەرەداغی لەلایەن فرمێسك مستەفا بەڕێوەدەچێت. دواتر رۆماننووسی کورد حەلیم یوسف لەسەر رۆمانی 99 موورووی پەرشوبڵاو قسە دەکات، كه بە زمانی ئەڵمانی چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
لە رۆژی یەكشەمه‌شدا، سێ ئیڤێنت ساز ده‌كرێن، كه بریتین له بەهێزكردنی ئەقڵی كەسایەتی منداڵ لەلایەن د. هاوڕێ زەنگەنە، وێنای ژن لە نمایشنامەی كوردیدا، ڕێزان ساڵح و ڕۆڵی میدیا لە بەرەوپێشبردنی وشیاری له لایه‌ن تامان شاكر ساز ده‌كرێت.